ئیتر نازانم چی ده‌كه‌م. چونكه ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێت نایكه‌م، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی ڕقم لێیه‌تی ئه‌وه ده‌كه‌م. ئه‌گه‌ر ئه‌وه بكه‌م كه نامه‌وێت، ئه‌وسا ته‌ورات په‌سه‌ند ده‌كه‌م كه باشه. ئیتر من نیم كه واده‌كه‌م، به‌ڵكو ئه‌و گوناهه‌ی كه له مندا نیشته‌جێیه. چونكه ده‌زانم هیچ چاكه‌یه‌ک له مندا نیشته‌جێ نییه، واتا له جه‌سته‌مدا. چونكه خواست له‌لام ئاماده‌یه، به‌ڵام توانای چاكه‌كردنم نییه. چونكه ئه‌و چاكه‌یه‌ی ده‌مه‌وێت نایكه‌م، به‌ڵكو ئه‌و خراپه‌ی كه نامه‌وێت ئه‌وه ده‌كه‌م. ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌م كرد كه نامه‌وێت، ئیتر ئه‌وه من نیم كه ده‌یكه‌م، به‌ڵكو ئه‌و گوناهه‌ی له مندا نیشته‌جێیه. كه‌واته یاسایه‌ک ده‌بینم كاتێ ده‌مه‌وێت چاكه بكه‌م، خراپه له‌لام ئاماده‌یه. چونكه له ناخمدا به ته‌وراتی خودا دڵشادم، به‌ڵام یاسایه‌كی دیكه له ئه‌ندامانم ده‌بینم، به‌ربه‌ره‌كانێی یاسای هزرم ده‌كات و ده‌مكاته دیلی یاسای گوناه كه له ئه‌ندامانمدایه. ئای له منی مرۆڤی به‌دبه‌خت! كێ له له‌شی ئه‌م مه‌رگه ڕزگارم ده‌كات؟
ڕۆما 7 بخوێنەوە
گوێگرتن لە ڕۆما 7
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: ڕۆما 15:7-24
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان