لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یەکەم پەترۆس ‮کورتە باسێک‬

کورتە باسێک
بەگوێرەی ناوەڕۆکی نامەکە، پێدەچێت کە لەلایەن پەترۆسی قوتابییەوە نووسرابێت ‏(1‏:12؛ 5‏:1‏-2‏)‏، بە یارمەتی سیلا کە نووسەری تایبەتی ئەو بووە، هەر لەبەر ئەوەشە کە بە یۆنانییەکی پەتی نووسیویەتی ‏(5‏:12‏)‏. بە ئەگەرێکی زۆر لە ساڵی (62‏–64 ز.) لە ڕۆماوە ئەم نامەیەی نووسیبێ، بۆ باوەڕدارانی ئاسیای بچووک (تورکیای ئێستا). پەترۆس لە ساڵی (67‏–68 ز.) لە سەردەمی پاشایەتی نیڕۆدا کوژراوە.
مەبەستی سەرەکی ئەم نامەیە هاندانە بۆ بەرگەگرتنی چەوسانەوە و ئازارچێژتن لە پێناوی مەسیحدا. بۆ گەیشتن بەم مەبەستە پەترۆس مژدەی عیسای مەسیح بەبیر خوێنەرانی دەهێنێتەوە، ئەوەی بە مردن و هەستانەوە و هاتنەوەی، هیوای بە جیهان بەخشی ‏(1‏:3‏)‏. بۆیە لەسەریانە بەرگەی هەموو چەوسانەوەیەک بگرن و باوەڕ بکەن ئەوە تاقیکردنەوەی تەواوی باوەڕیانە، لەسەر ئەمەش لە ڕۆژی دەرکەوتنی عیسا پاداشت وەردەگرن. «ئەمە نیعمەتە ڕاستەقینەکەی خودایە. تێیدا بچەسپێن.» ‏(5‏:12‏)‏ ئەم نامەیە بۆ چەند بەشێک دابەش دەکرێت:
1. ستایشکردنی خودا لە پێناوی ڕزگاری ‏(1‏:3‏-12‏)‏.
2. بانگەوازێک بۆ پیرۆزی ‏(1‏:13‏–2‏:10‏)‏.
3. ملکەچی بۆ دەسەڵات ‏(2‏:11‏–3‏:7‏)‏.
4. ئازارچێژتن لە پێناوی چاکە و مەسیح وەک نموونە ‏(3‏:8‏–4‏:6‏)‏.
5. کۆتایی زەمان ‏(4‏:7‏-11‏)‏.
6. ئازارچێژتن لە پێناوی مەسیحدا ‏(4‏:12‏-19‏)‏.
7. هاندانی پیران ‏(5‏:1‏-4‏)‏.
8. هاندانی گەنجان ‏(5‏:5‏-11‏)‏.

دیاریکراوەکانی ئێستا:

یەکەم پەترۆس ‮کورتە باسێک‬: KSS

بەرچاوکردن

هاوبەشی بکە

لەبەرگرتنەوە

None

دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە