لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

دووەم تیمۆساوس 14:4-17

دووەم تیمۆساوس 14:4-17 KSS

ئەسکەندەری مسگەر زۆر خراپەی لەگەڵ کردم، مەسیحی خاوەن شکۆ تۆڵەی لێدەکاتەوە لەسەر کردارەکانی. خۆتی لێ بپارێزە، چونکە زۆر بەرهەڵستی پەیامەکەمانی کرد. لە بەرگری یەکەمم کەس لەگەڵم نەهات، بەڵکو هەموو بەجێیان هێشتم. خودایە، لەسەریان هەژمارد مەکە. بەڵام مەسیحی خاوەن شکۆ لەگەڵم وەستا و بەهێزی کردم، تاکو بە منەوە جاڕدانەکە بە تەواوی بدرێت و هەموو گەلان بیبیستن. ئیتر لە دەمی شێر دەرباز بووم.

پلانی خوێندنەوەی بێبەرامبەر و بابەتی پەرستشی پەیوەست بە دووەم تیمۆساوس 14:4-17