لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

دووەم تیمۆساوس 14:4-17 - Compare All Versions

دووەم تیمۆساوس 14:4-17 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

ئه‌سكه‌نده‌ری مسگه‌ر زۆر خراپه‌ی له‌گه‌ڵ كردم، په‌روه‌ردگار به‌پێی كرداره‌كانی پاداشتی بدات. خۆتی لێ بپارێزه‌، چونكه‌ زۆر به‌رهه‌ڵستی قسه‌كانمانی كرد. له‌ به‌رگری یه‌كه‌مم كه‌س له‌گه‌ڵم نه‌هات، به‌ڵكو هه‌موو به‌جێیان هێشتم. له‌سه‌ریان هه‌ژمارد نه‌كرێت. به‌ڵام په‌روه‌ردگار له‌گه‌ڵم وه‌ستا و به‌هێزی كردم، تاكو به‌ منه‌وه‌ به‌ ته‌واوی موژده‌ بدرێت و هه‌موو گه‌لان ببیستن. ئیتر له‌ ده‌می شێر ده‌رباز بووم.

دووەم تیمۆساوس 14:4-17 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

ئەسکەندەری مسگەر زۆر خراپەی لەگەڵ کردم، مەسیحی خاوەن شکۆ تۆڵەی لێدەکاتەوە لەسەر کردارەکانی. خۆتی لێ بپارێزە، چونکە زۆر بەرهەڵستی پەیامەکەمانی کرد. لە بەرگری یەکەمم کەس لەگەڵم نەهات، بەڵکو هەموو بەجێیان هێشتم. خودایە، لەسەریان هەژمارد مەکە. بەڵام مەسیحی خاوەن شکۆ لەگەڵم وەستا و بەهێزی کردم، تاکو بە منەوە جاڕدانەکە بە تەواوی بدرێت و هەموو گەلان بیبیستن. ئیتر لە دەمی شێر دەرباز بووم.