ئەگەر وەسیەتنامە هەبێ، پێویستە مردنی وەسیەتکار بسەلمێنرێ، چونکە وەسیەتنامە کاتێک کاری پێ دەکرێ کە خاوەنەکەی مردبێت، بەڵام ئەگەر زیندوو بێت هیچ کاری پێ ناکرێت. بۆیە پەیمانەکەی یەکەمیش بێ خوێن بەجێنەگەیەنرا، چونکە موسا، دوای ئەوەی هەموو ڕاسپاردەکانی بەگوێرەی تەورات بە هەموو گەل ڕاگەیاند، خوێنی گوێرەکەی هێنا لەگەڵ ئاو و خوریی سوور و زوفا، بەسەر تەورات و هەموو گەلدا پرژاندی. فەرمووی: ﴿ئەمە خوێنی ئەو پەیمانەیە کە خودا فەرمانی پێ کردن.﴾ هەروەها خوێنەکەی پرژاندە سەر چادری پەرستن و هەموو کەلوپەلەکانی خزمەتکردن. بەگوێرەی تەورات نزیکەی هەموو شتێک بە خوێن پاک دەبێتەوە، لێخۆشبوونی گوناهیش بێ خوێنڕشتن نابێت. پاککردنەوەی وێنەی شتە ئاسمانییەکان دەبووایە ئاوا بکرێت، بەڵام خودی شتە ئاسمانییەکان بە قوربانی باشتر لەمانە پاک دەبنەوە، چونکە مەسیح نەچووە پیرۆزگای دەستکرد کە لەبەرگیراوەی شتە ڕاستەقینەکەیە، بەڵکو خودی ئاسمان، ئێستاش لەوێ لەبەردەم خودا بۆ ئێمە دەردەکەوێت. هەروەها بۆ ئەوە نەچووە ئاسمان کە چەند جارێک خۆی پێشکەش بکات، وەک سەرۆکی کاهینان ساڵی جارێک بە خوێنێک کە هی خۆی نییە دەچێتە شوێنی هەرەپیرۆز. ئەگینا دەبووایە مەسیح لە دامەزراندنی جیهانەوە چەندین جار ئازاری بچێژتبووایە. بەڵام ئێستا لە کۆتایی زەمان تەنها جارێک دەرکەوت تاکو گوناه بسڕێتەوە، بەوەی خۆی کردە قوربانی. وەک بۆ مرۆڤ دانراوە جارێک بمرێت، دواتر لێپرسینەوەیە، مەسیحیش، جارێک خۆی کرد بە قوربانی تاکو گوناهی خەڵکێکی زۆر لاببات. بەڵام هاتنەوەی عیسا بۆ جاری دووەم بۆ لابردنی گوناه نییە، بەڵکو بۆ ڕزگارکردنی ئەوانەیە کە بە پەرۆشەوە چاوەڕێی دەکەن.
عیبرانییەکان 9 بخوێنەوە
گوێگرتن لە عیبرانییەکان 9
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: عیبرانییەکان 16:9-28
3 Days
This 3-Day Bible study is one in a series of 19 others related to Making Jesus Culture. We look at how to honor and worship God through all elements of culture, including the home, family, church, business, media/arts, government, and education.
4 Days
The sky is blue, and radishes taste like socks... Other than those things, it can feel like there is nothing we can truly depend on. However, God ALWAYS keeps His promises! In this plan, we will look at the many examples of when God made a covenant with man and never went back on it!
5 Days
Life is not easy, and along with the hard days come many negative emotions. Generally, we deal with them by venting, stewing, or hiding. Did you know that many of the Psalms are prayers born out of these strong emotions? These reading plans will explore the raw and honest prayers of fear, pain, guilt, and doubt found in the Psalms, teaching us how to share these feelings with the Lord.
6 Days
We read in God’s Word that without the shedding of blood, there can be no forgiveness. And obedience is better than sacrifice. The manifestation of these words play out when Jesus’ obedience led to the shedding of His blood and the ultimate sacrifice is made – for us! This is Plan Five of Nine of the book of Hebrews where we see that although salvation is free for us, there was a great cost that Jesus paid.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان