لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

ناحوم ‮کورتە باسێک‬

کورتە باسێک
سەرباری بڕیاری سزادان لەلایەن خوداوە هێشتا تروسکایی پەیامی هیوا لەنێو تاریکی ئەنگوستەچاودا هەیە.‏
لە سەدەی حەوتەمی بەر لە زایین بە سروشی خودا پێغەمبەر ناحوم پێشبینی وێرانبوونی نەینەوای پایتەختی ئاشوری کرد. ئاشورییەکان لە ساڵی 722 پ. ز. سامیرەیان داگیر کرد. بەڵام لە ئەنجامی خراپە و خۆبەزلزانییان لە ساڵی 612 پ. ز. تووشی هەمان چارەنووس هاتن. ناحوم زۆر ڕاشکاوانە باسی هۆکارەکانی وێرانبوونی نەینەوا دەکات و ئاماژە بۆ بتپەرستی و درۆ و ناپاکی و ستەمکارییان دەکات. شارەکە پڕبوو لە خوێن ‏(3‏:1‏)‏، شاری ئاوا نابێ بمێنێت. پەیامی ئەم پەڕتووکە پیرۆزی خودا و دادپەروەری و هێزەکەیەتی. خودا هەموو زەوی بەڕێوە دەبات، تەنانەت ئەوانەش کە دانی پێدا نانێن. ئەو سنووری نەتەوەکان دیاری دەکات، هەر نەتەوەیەک یاساکانی ببەزێنێت وێران دەبێ. سەرباری بڕیاری سزادان هێشتا تروسکایی پەیامی هیوا لەنێو تاریکی ئەنگوستەچاودا هەیە، خودا پشوودرێژە لە تووڕەبوون ‏(1‏:3‏)‏، چاکە ‏(1‏:7‏)‏؛ مژدەی خۆش بە هەموو ئەوانە دەبەخشێت کە داوای بەرەکەت دەکەن لەبری سزای خودا ‏(1‏:15‏)‏.

دیاریکراوەکانی ئێستا:

ناحوم ‮کورتە باسێک‬: KSS

بەرچاوکردن

هاوبەشی بکە

لەبەرگرتنەوە

None

دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە