سەرژمێری کورتە باسێک
کورتە باسێک
خودا گەلی خۆی پاراست، لە گەشتکردنیان بەناو بیاباندا، پێویستیان بەوەیە کە باوەڕیان هەبێت بۆ ئەوەی بچنە ئەو شوێنە میراتییەی کە خودا بۆی دابین کردوون.
ئەم پەڕتووکە بە ڕوونی باسی چوونی گەلی خودا دەکات بۆ سنووری خاکی کەنعان، کە خودا بەڵێنی بە باوکانیان دابوو، بەڵام بەهۆی کەللەڕەقی و گوناه و هەڵگەڕانەوەیان سزا دران بەوەی کە نەیانتوانی بچنە ناوی و ببنە خاوەنی. بە فەرمانی خودا ماوەی چل ساڵ لە چۆڵەوانی بەبێ شوێن مانەوە. لەدوای چل ساڵ چوونە نێو سنووری خاکی کەنعان، پاش ئەوەی وانەیەکی قورسیان وەرگرت بۆ گوێڕایەڵی و ملکەچبوونیان بۆ فەرمان و ڕاسپاردەی خودا؛ پاش ئەوەی لە چەند شەڕێک لە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری ئوردون سەرکەوتن، چوونە ناو سنووری خاکی کەنعان.
موسا بە سروشی خودا (وەحی) ڕایگەیاند کە خودا دڵسۆزە بۆ بەڵێنەکانی خۆی، هەروەها ئەوەشی ڕاگەیاند کە مرۆڤ بە ئاسانی لەخشتە دەبردرێت و تووشی گوناه دەبێت. سەرباری ئەوەی گەلی خودا لە خودا یاخی بوون، بەڵام خودا دڵسۆز بوو بۆ ئەو بەڵێنەی کە دابووی. کاتێک گەلی خودا لە بیابان بوون پێویستییەکانی بۆ فەراهەم دەکردن و هەر کاتێکیش لە خواپەرستی لایاندەدا سزای دەدان.
لە پەیمانی نوێ باوەڕداران بە مەسیح گەلی خودان، ئێمە لە زەوی نامۆین و لە چاوەڕوانی چوونە نێو خاکی کەنعانی ئاسمانیداین. لەو کاتەوە ژیانی هەتاهەتاییمان هەیە و بەردەوام لەبەردەم خودا ژیان دەگوزەرێنین.
دیاریکراوەکانی ئێستا:
سەرژمێری کورتە باسێک: KSS
بەرچاوکردن
هاوبەشی بکە
لەبەرگرتنەوە
دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە
کتێبی پیرۆز، کوردی سۆرانی ستاندەر™
مافی چاپکردن پاێزراوە © ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ Biblica, Inc.
بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. هەموومافەەەکانی پارێزراوە.
Holy Bible, Kurdi Sorani Standard™
Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc.
Used with permission. All rights reserved worldwide.