زەبوورەکان 1:102-7
زەبوورەکان 1:102-7 KSS
ئەی یەزدان، گوێ لە نوێژم بگرە، با هاوارم بگاتە لات. لە ڕۆژی تەنگانەدا ڕووی خۆتم لێ مەشارەوە، لەو ڕۆژەی کە هاوارت بۆ دەکەم گوێم بۆ شل بکە، زوو وەڵامم بدەوە. ڕۆژگارم وەک دووکەڵ ڕەوییەوە، ئێسکم وەک پشکۆ گڕی گرتووە. هەڵپڕووکاوە، دڵم وشک بووەتەوە، نانخواردنم لەبیر نەماوە. لە دەنگی ناڵەم ئێسکم بە پێستمەوە نووساوە. وەک کوندەپەپووی بیابانم لێهاتووە لە چۆڵەوانیدا، وەک کوندەپەپووی کەلاوەم لێهاتووە. ڕادەکشێم و وەک چۆلەکەیەکی تەنهای سەربانم لێهاتووە.





