زەبوورەکان 1:102-7 - Compare All Versions
زەبوورەکان 1:102-7 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
ئه‌ی په‌روه‌ردگار. گوێ له نوێژم بگره، با هاوارم بگاته لات. له ڕۆژی ته‌نگانه‌دا ڕووی خۆتم لێ مه‌شاره‌وه. له‌و ڕۆژه‌ی كه هاوارت بۆ ده‌كه‌م گوێم بۆ شل بكه. زوو وه‌ڵامم بده‌ره‌وه. ڕۆژگارم وه‌ک دووكه‌ڵ ڕه‌وییه‌وه، ئێسكم وه‌ک پشكۆ گڕیگرتووه. دڵم هه‌ڵپرووكاوه وه‌ک گیا و وشک بووه‌ته‌وه. نانخواردنم له‌بیر نه‌ماوه. له ده‌نگی ناڵه‌م ئێسكم به پێستمه‌وه نووساوه. وه‌ک كونده‌په‌پووی بیابانی چۆڵه‌وانیم لێ هاتووه. وه‌ک كونده‌به‌بووی كه‌لاوه‌م لێ هاتووه. ڕاده‌كشێم و وه‌ک چۆله‌كه‌یه‌كی ته‌نیای سه‌ربانم لێ هاتووه.
زەبوورەکان 1:102-7 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)
ئەی یەزدان، گوێ لە نوێژم بگرە، با هاوارم بگاتە لات. لە ڕۆژی تەنگانەدا ڕووی خۆتم لێ مەشارەوە، لەو ڕۆژەی کە هاوارت بۆ دەکەم گوێم بۆ شل بکە، زوو وەڵامم بدەوە. ڕۆژگارم وەک دووکەڵ ڕەوییەوە، ئێسکم وەک پشکۆ گڕی گرتووە. هەڵپڕووکاوە، دڵم وشک بووەتەوە، نانخواردنم لەبیر نەماوە. لە دەنگی ناڵەم ئێسکم بە پێستمەوە نووساوە. وەک کوندەپەپووی بیابانم لێهاتووە لە چۆڵەوانیدا، وەک کوندەپەپووی کەلاوەم لێهاتووە. ڕادەکشێم و وەک چۆلەکەیەکی تەنهای سەربانم لێهاتووە.