لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 12:105-25

زەبوورەکان 12:105-25 KSS

ئەو کاتەی ژمارەیان کەم بوو، کەم و نامۆ بوون لەو خاکە، لە نەتەوەیەکەوە دەچوونە نەتەوەیەکی دیکە، لە پاشایەتییەکەوە بۆ گەلێکی دیکە. لێ نەگەڕا کەس ستەمیان لێ بکات، بەڵکو لەبەر ئەوان پاشایانی سەرزەنشت کرد: «دەست لە دەستنیشانکراوەکانم مەدەن، خراپە لەگەڵ پێغەمبەرەکانم مەکەن.» قاتوقڕی ناردە سەر زەوی، هەموو نانێکی لە زەوی بڕی. کەسێکی لەپێشیانەوە نارد، یوسف بە کۆیلایەتی فرۆشرا، بە کۆت ئازاری پێیان دا، زنجیری ئاسنیان لە ملی کرد، هەتا کاتی هاتنەدی قسەکەی، پەیامی یەزدان ڕاستگۆیی ئەوی چەسپاند. پاشا ناردی کۆتەکەیان کردەوە، فەرمانڕەوای گەلان ئازادی کرد. کردی بە گەورەی ماڵی خۆی، کردی بە دەسەڵاتدار لەسەر هەموو موڵکی خۆی، بۆ ئەوەی بە دڵی خۆی میرەکانی ڕێنمایی بکات، پیرەکانی فێری دانایی بکات. جا ئیسرائیل هاتە میسر، یاقوب لە خاکی حام بوو بە لانەواز. بەم جۆرەی کرد گەلەکەی زۆر بە بەروبووم بن، لە هەموو دوژمنەکانی بەهێزتری کردن، ئەو دڵی گۆڕین بۆ ئەوەی ڕقیان لە گەلەکەی بێتەوە، هەتا فێڵ لە خزمەتکارەکانی بکەن.