ستایشی یەزدان بکەن، لەبەر ئەوەی چاکە، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە. با ئیسرائیل بڵێ: «خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.» با بنەماڵەی هارون بڵێن: «خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.» با ئەوانەی لەخواترسییان لە دڵدایە بڵێن: «خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.» لە تەنگانەدا هاواری یەزدانم کرد، بە دەنگمەوە هات و ئازادی کردم. یەزدان لەلای منە، ناترسم، مرۆڤ دەتوانێت چیم لێ بکات؟ یەزدان لەلای منە، ئەو یارمەتیدەری منە، سەرکەوتووانە تەماشای ئەوانە دەکەم کە ڕقیان لێمە.
زەبوورەکان 118 بخوێنەوە
گوێگرتن لە زەبوورەکان 118
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: زەبوورەکان 1:118-7
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان