یەزدان هێز و گۆرانی منە، یەزدان بووەتە ڕزگاریی من. دەنگی هەلهەلە و ڕزگاری دێت لە خێوەتی ڕاستودروستان: «دەستی ڕاستی یەزدان کاری ئازایانە دەکات، دەستی ڕاستی یەزدان بەرز بووەتەوە، دەستی ڕاستی یەزدان کاری ئازایانە دەکات.» من نامرم، بەڵکو دەژیم و باسی کردارەکانی یەزدان دەکەم. یەزدان بە توندی تەمبێی کردم، بەڵام نەیدامە دەست مەرگ. دەرگاکانی ڕاستودروستیم لێ بکەنەوە، پێیدا دەچمە ژوورەوە و ستایشی یەزدان دەکەم. ئەم دەرگایە هی یەزدانە، ڕاستودروستان پێیدا دەچنە ژوورەوە. ستایشت دەکەم کە فریام کەوتی، بۆم بووی بە ڕزگاری.
زەبوورەکان 118 بخوێنەوە
گوێگرتن لە زەبوورەکان 118
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: زەبوورەکان 14:118-21
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان