بەڵام تۆ ئەی یەزدان، لێم دوور مەبە، ئەی هێزی من، زوو بگە فریام. ژیانم لە شمشێر دەرباز بکە، ژیانی بەهادارم لە چنگی سەگ. لە دەمی شێر ڕزگارم بکە، لە قۆچی گای کێوی، دەربازم بکە. ناوی تۆ بە براکانم ڕادەگەیەنم، لەناو کۆمەڵدا ستایشت دەکەم. ئەی لەخواترسەکان، ستایشی بکەن! ئەی هەموو نەوەکانی یاقوب، شکۆداری بکەن! ئەی هەموو نەوەکانی ئیسرائیل، لێی بترسن! لەبەر ئەوەی بە سووکییەوە نەیڕوانییە ستەمی ستەملێکراوەکە و پشتی لێ ناکات، ڕووی لێ وەرناگێڕێت، بەڵکو گوێ لە هاواری دەگرێت.
زەبوورەکان 22 بخوێنەوە
گوێگرتن لە زەبوورەکان 22
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: زەبوورەکان 19:22-24
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان