لەبەر برینەکانم دۆست و برادەرەکانم خۆیان لێم دەپارێزن، خزمانم لێم دوور دەکەونەوە. ئەوانەی بەدوای ژیانی منەوەن تەڵە دەنێنەوە، ئەوانەی دەیانەوێت ئازارم بدەن باسی تێکشکانم دەکەن، بە درێژایی ڕۆژ بیر لە فرتوفێڵ دەکەنەوە. بەڵام من وەک کەڕ وام، گوێم لێ نابێت، وەک لاڵ وام، ناتوانم دەمم بکەمەوە. وەک کەسێکم لێ هاتووە کە نابیستێت، هیچ بەهانەیەکیشی لە دەمی نەبێت. ئەی یەزدان، چاوەڕێی تۆ دەکەم، ئەی خودای پەروەردگارم، تۆ وەڵام دەدەیتەوە، چونکە گوتم: «مەهێڵە پێم دڵخۆش بن، یان کاتێک پێم دەخلیسکێت خۆیان بە گەورە بزانن لە سەرم.» خەریکە دەکەوم، هەمیشە ئازارەکانم لەگەڵمە. دان بە تاوانی خۆمدا دەنێم، بە گوناهی خۆم خەمبار دەبم. دوژمن چالاک و بەهێزن، ئەوانەی بەبێ هۆ ڕقیان لێمە زۆرن. ئەوانەی بەرامبەری چاکە خراپەم دەدەنەوە، دژایەتیم دەکەن، چونکە دوای چاکە کەوتووم. ئەی یەزدان، پشتگوێم مەخە، ئەی خودای من، لێم دوور مەکەوە. ئەی پەروەردگاری ڕزگارکەرم، خێرا بگە فریام.
زەبوورەکان 38 بخوێنەوە
گوێگرتن لە زەبوورەکان 38
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: زەبوورەکان 11:38-22
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان