زەبوورەکان 7:57-11
زەبوورەکان 7:57-11 KSS
دڵم چەسپاوە، ئەی خودایە، دڵم چەسپاوە، سروود دەڵێم و مۆسیقا دەژەنم. ئەی گیانی من، هەستە! ئەی ساز و قیسارە، هەستن! من بەرەبەیانان هەڵدەستم. ئەی پەروەردگار، من لەنێو گەلان ستایشت دەکەم، لەنێو نەتەوەکان گۆرانیت بۆ دەڵێم، چونکە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت مەزنە، دەگاتە ئاسمان، دڵسۆزیشت دەگاتە هەورەکان. ئەی خودایە، بەسەر ئاسماندا بەرزببەوە، با شکۆی تۆ بەسەر هەموو زەوییەوە بێت.





