لۆگۆی ئەپی پەرتووکی پیرۆز
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 7:57-11 - بەراوردکردنی هەموو وەشەنەکان

زەبوورەکان 7:57-11 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

دڵم چەسپاوە، ئەی خودایە، دڵم چەسپاوە، سروود دەڵێم و مۆسیقا دەژەنم. ئەی گیانی من، هەستە! ئەی ساز و قیسارە، هەستن! من بەرەبەیانان هەڵدەستم. ئەی پەروەردگار، من لەنێو گەلان ستایشت دەکەم، لەنێو نەتەوەکان گۆرانیت بۆ دەڵێم، چونکە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت مەزنە، دەگاتە ئاسمان، دڵسۆزیشت دەگاتە هەورەکان. ئەی خودایە، بەسەر ئاسماندا بەرزببەوە، با شکۆی تۆ بەسەر هەموو زەوییەوە بێت.

هاوبەشی بکە
زەبوورەکان 57 KSS