کاتێک ویستم لەمە تێبگەم، بە ئەرکێکی سەختم بینی، هەتا چوومە ناو پیرۆزگای خودا، ئەوسا لە چارەنووسیان تێگەیشتم. بە ڕاستی لە جێگایەکی خلیسک داتناون، تووشی وێرانیت کردوون. چۆن بە چاوتروکانێک وێران بوون، لە ترسان بە تەواوی لەناوچوون! ئەی پەروەردگار، وەک خەون کاتی بەئاگا هاتنەوە، لە کاتی بەئاگایی وەک خەون ڕیسوایان دەکەیت. کاتێک دڵم تەنگ بوو، وەک شمشێر هەناومی بڕی، گێل و نەزان بووم، لەلای تۆ وەک ئاژەڵم لێهات. لەگەڵ ئەوەشدا، من هەمیشە لەلای تۆم، دەستی ڕاستی منت گرت. بە ئامۆژگاریت ڕێنماییم دەکەیت، پاشان بۆ شکۆمەندیم دەبەیت. بێجگە لە تۆ لە ئاسمان کێم هەیە؟ ئەگەر لەگەڵ تۆ بم، لەسەر زەویش هیچ نییە ئارەزووی بکەم. جەسته و دڵم کۆتاییان پێدێت، بەڵام هەتاهەتایە هێزی دڵ و بەشی من خودایە. ئەوەتا ئەوانەی لە تۆ دوورن وێڵ دەبن، ئەوانەی ناپاکیت لەگەڵ بکەن دوایان دەبڕیتەوە. بەڵام نزیکبوونەوە لە خودا بۆ من باشە، یەزدانی باڵادەستم کرد بە پەناگام، هەتا باسی هەموو کردەوەکانت بکەم.
زەبوورەکان 73 بخوێنەوە
گوێگرتن لە زەبوورەکان 73
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: زەبوورەکان 16:73-28
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان