زەبوورەکان 16:73-28
زەبوورەکان 16:73-28 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كاتێ ویستم له‌مه تێبگه‌م، به ئه‌ركێكی سه‌ختم بینی، تا چوومه نێو پارساگای خودا، ئه‌وسا له چاره‌نووسیان گه‌یشتم. به‌ڕاستی له جێگایه‌كی خلیسک داتناون، تووشی وێرانیت كردوون. چۆن به چاوتروكانێک وێران بوون، له ترسان به ته‌واوی له‌ناوچوون. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، وه‌ک خه‌ون كاتی به‌ئاگا هاتنه‌وه، له كاتی به‌ئاگایی سێبه‌ریان ڕیسوا ده‌كه‌یت. چونكه دڵم تاڵ بوو، گورچیله‌ی كون كردم گێل و نه‌زان بووم. له‌لای تۆ وه‌ک ئاژه‌ڵم لێهات. به‌ڵام من هه‌میشه له‌لای تۆم، ده‌سته ڕاستت گرتم. به ئامۆژگاریت ڕێنماییم ده‌كه‌یت، پاشان بۆ شكۆمه‌ندیم ده‌به‌یت. كێم هه‌یه له ئاسمان؟ كه له‌گه‌ڵ تۆم، له‌سه‌ر زه‌ویش هیچم ناوێ. له‌ش و دڵم له‌ناوچوون. هێزی دڵ و به‌شی من خودایه تاهه‌تایه. چونكه ئه‌وه‌تا ئه‌وانه‌ی له تۆ دوورن بنه‌بڕ ده‌كرێن. ئه‌وانه‌ی ناپاكیت له‌گه‌ڵ بكه‌ن دوایان ده‌بڕیته‌وه. به‌ڵام بۆ من نزیک بوونه‌وه له خودا باشه. په‌روه‌ردگاری باڵاده‌ستم كرد به په‌ناگام، تا باسی هه‌موو كرده‌وه‌كانت بكه‌م.
زەبوورەکان 16:73-28 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
کاتێک ویستم لەمە تێبگەم، بە ئەرکێکی سەختم بینی، هەتا چوومە ناو پیرۆزگای خودا، ئەوسا لە چارەنووسیان تێگەیشتم. بە ڕاستی لە جێگایەکی خلیسک داتناون، تووشی وێرانیت کردوون. چۆن بە چاوتروکانێک وێران بوون، لە ترسان بە تەواوی لەناوچوون! ئەی پەروەردگار، وەک خەون کاتی بەئاگا هاتنەوە، لە کاتی بەئاگایی وەک خەون ڕیسوایان دەکەیت. کاتێک دڵم تەنگ بوو، وەک شمشێر هەناومی بڕی، گێل و نەزان بووم، لەلای تۆ وەک ئاژەڵم لێهات. لەگەڵ ئەوەشدا، من هەمیشە لەلای تۆم، دەستی ڕاستی منت گرت. بە ئامۆژگاریت ڕێنماییم دەکەیت، پاشان بۆ شکۆمەندیم دەبەیت. بێجگە لە تۆ لە ئاسمان کێم هەیە؟ ئەگەر لەگەڵ تۆ بم، لەسەر زەویش هیچ نییە ئارەزووی بکەم. جەسته و دڵم کۆتای‌یان پێدێت، بەڵام هەتاهەتایە هێزی دڵ و بەشی من خودایە. ئەوەتا ئەوانەی لە تۆ دوورن وێڵ دەبن، ئەوانەی ناپاکیت لەگەڵ بکەن دوایان دەبڕیتەوە. بەڵام نزیکبوونەوە لە خودا بۆ من باشە، یەزدانی باڵادەستم کرد بە پەناگام، هەتا باسی هەموو کردەوەکانت بکەم.