لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 1:76-12

زەبوورەکان 1:76-12 KSS

لە یەهودا خودا ناسراوە، لە ئیسرائیلدا ناوی گەورەیە! کەپری لە شالیمە، هەواری لە سییۆنە. لەوێ تیرە گڕدارەکان و قەڵغان و شمشێر و جەنگەکانی تێکشکاند. تۆ ڕەوشەنی، لە چیای نێچیرەکان شکۆدارتری. قارەمانەکان ماڵیان بە تاڵان چوو، دوایین خەوی خۆیان نوستن، هیچ جەنگاوەرێک نەیتوانی دەست بکاتەوە. ئەی خودای یاقوب، بە سەرزەنشتی تۆ، ئەسپ و سوار پێکەوە کەوتنە خەوێکی قووڵەوە! تۆ خۆت بەسامیت! لە کاتی تووڕەییت، کێ لەبەردەمت ڕادەوەستێت؟ لە ئاسمان حوکمت بیسترا، زەوی ترسا و کپ بوو، بە هەستانی خودا بۆ دادوەری، بۆ ڕزگارکردنی هەموو ستەملێکراوانی زەوی. بێگومان تووڕەیی مرۆڤ ستایشت دەکات، خۆتت بە پاشماوەی تووڕەیی چەکدار کردووە. نەزر بۆ یەزدانی پەروەردگارتان بکەن و بەجێی بهێنن. ئەی هەموو ئەوانەی لە دەوریدان، دیاری پێشکەش بە سامناک بکەن. ئەوەی ڕۆحی میرەکان دەشکێنێت، سامناکە بۆ پاشاکانی سەر زەوی.