تیتۆس کورتە باسێک
کورتە باسێک
تیتۆس باوەڕدارێکی بە ڕەچەڵەک یۆنانی بووە. کاتێک پۆڵس بۆ گفتوگۆ لەگەڵ گەورە پیاوانی کڵێسا لە ئەنتاکیاوە بەرەو ئۆرشەلیم دەچوو، تیتۆسی لەگەڵ بوو (گەلاتیا 2:1-3). پۆڵس پەسەندکردنی تیتۆس لەلایەن ڕابەرانی کڵێساوە وەک یەکێک لە باوەڕداران و بەبێ خەتەنەکردن، وەک بەڵگە دەهێنێتەوە کە مزگێنیی مەسیح بەبێ جیاوازی بۆ هەموو نەتەوەکانە (گەلاتیا 2:3-5). لەوانەیە تیتۆس لە گەشتی سێیەمی پۆڵسدا لەگەڵی چووبێت بۆ ئەفەسۆس. پۆڵس تیتۆسی لە ئەفەسۆسەوە نارد بۆ کۆرنسۆس تاکو لەوێ خزمەت بکات (دووەم کۆرنسۆس 7:5-6 و 8:6). پاشان تیتۆس بووە نێردراوی پۆڵس لە دوورگەی کریت بۆ سەرپەرشتیکردنی کڵێساکانی ئەوێ، کە دەکەوێتە باشووری یۆنان و لەو سەردەمەدا بە بەڕەڵایی بەناوباگ بووە (1:12).
پۆڵس لە نێوان ساڵانی 63 بۆ 65 ز. لە کۆرنسۆسەوە ئەم نامەیەی نووسیوە بە مەبەستی هاندان و ڕێنماییکردنی سەرپەرشتیاری کڵێسای دوورگەی کریت (1:5) لە بەرامبەر ئەوانەی دژایەتی ئەو دەکەن. هەروەها هاندانی بۆ ئەوەی «لە هەموو شتێکدا ببە بە نموونەیان بۆ چاکەکاری. لە فێرکردندا دروستی و دڵسۆزی پیشان بدە، با قسەت دروست بێت و ڕەخنەی لێ نەگیرێت، تاکو ناحەز شەرمەزار بێت چونکە هیچی خراپ نادۆزێتەوە لە دژتان بیڵێت.» (2:7-8). ئەم نامەیە تیشک دەخاتە سەر چەند لایەنێک:
1. ڕێنمایی بۆ هەڵبژاردنی پیران (1:5-9).
2. دژایەتی فێرکردنی مامۆستایانی درۆزن (1:10-16).
3. فێرکردن سەبارەت بە چین و توێژەکانی کۆمەڵگا و بنەماکانی ژیانی باوەڕدار (2:1-15).
4. ڕزگاری لە ڕێگای ڕۆحی پیرۆزەوە (3:1-8).
5. دوورکەوتنەوە لە قسەی پووچ (3:9-11).
دیاریکراوەکانی ئێستا:
تیتۆس کورتە باسێک: KSS
بەرچاوکردن
هاوبەشی بکە
لەبەرگرتنەوە
دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە
کتێبی پیرۆز، کوردی سۆرانی ستاندەر™
مافی چاپکردن پاێزراوە © ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ Biblica, Inc.
بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. هەموومافەەەکانی پارێزراوە.
Holy Bible, Kurdi Sorani Standard™
Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc.
Used with permission. All rights reserved worldwide.