زەکەریا کورتە باسێک
کورتە باسێک
لە کاتی قەیرانی ئابووری و ڕۆحی، پێغەمبەر زەکەریا بانگەوازی کرد بۆ ئەوەی نەوەی نوێ یەکگرتوو بن و پەرتەوازە نەبن. یەزدانی باڵادەست لە پلانیدا هەیە پەرستگا و شار و کۆمەڵگا بنیاد بنێتەوە، بۆ پێشوازیکردن لە پاشای ئۆرشەلیم و هەموو جیهان.
زەکەریا هاوسەردەمی حەگەی پێغەمبەر بوو، لە ساڵی 520 پ. ز. بە ڕێنمایی ڕۆحی خودا ئەم پەڕتووکەی بۆ تۆمار کردووین. خودا ناردی بۆ ئەوانەی کە لە ڕاپێچکراوی و خاکی دیلیێتی گەڕابوونەوە هەتا هانیان بدات بۆ خواپەرستی بەبێ ترس. پەڕتووکەکە بە زنجیرەیەک بینین دەستپێدەکات باسی هێزی خودا و گرنگی هێزەکەی دەکات، چۆن خودا کاریگەری هەیە لەسەر کاروبارەکانی خەڵک، سزای خودا بۆ گوناه، هەروەها بەڵێن بۆ داهاتوو. لەدوای ئەو بینینانە زنجیرەیەک پەیام هەیە و بە شێوەیەکی گشتی باسی سزای داهاتوو دەکات. گرنگترین بەش لەم پەڕتووکە ئەو پێشبینییانەن کە تایبەتن بە هاتنی مەسیح.
تەوەری سەرەکی ئەم سیپارەیە گرنگیدانی خودایە بۆ دابینکردن و چارەسەرکردنی پێداویستییەکانی گەلەکەی. خودا پارێزگاری و چاکە و هێز و نیعمەتی خۆی بە گەلەکەی و ئەو کەسانە دەبەخشێت کە باوەڕیان پێی هەیە. گرنگترین شت کە پێویستیان پێی هەبوو، ناسینی خودا بوو بە شێوەیەکی باشتر، شایانی ئەوە بوو کە مەسیح بنێردرێ، عیسای مەسیحی پەروەردگار.
دیاریکراوەکانی ئێستا:
زەکەریا کورتە باسێک: KSS
بەرچاوکردن
هاوبەشی بکە
لەبەرگرتنەوە
دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە
کتێبی پیرۆز، کوردی سۆرانی ستاندەر™
مافی چاپکردن پاێزراوە © ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ Biblica, Inc.
بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. هەموومافەەەکانی پارێزراوە.
Holy Bible, Kurdi Sorani Standard™
Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc.
Used with permission. All rights reserved worldwide.