یەکەم کۆرنسۆس 10:1-13
یەکەم کۆرنسۆس 10:1-13 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
برایان، به ناوی په‌روه‌ردگارمان ئیشۆعی مه‌سیح لێتان ده‌پاڕێمه‌وه كه هه‌مووتان یه‌ك قسه بن، دووبه‌ره‌كی له‌نێوانتاندا نه‌بێت، به‌ڵكو له یه‌ك هزر و یه‌ك ڕا یه‌كگرتوو بن. برایانم، چونكه ماڵی خلۆیی هه‌واڵیان دامێ ناكۆكی له‌نێوانتاندا هه‌یه. مه‌به‌ستم ئه‌مه‌یه: یه‌كێكتان ده‌ڵێت: “من هی پۆڵۆسم”، یه‌كێكی دیكه: “من هی ئه‌پۆلۆسم”، یان “من هی كیپه‌م”، یان “من هی مه‌سیحم”. ئایا مه‌سیح به‌ش كراوه؟ یان پۆڵۆس له پێناوتاندا له‌خاچدراوه؟ یان به ناوی پۆڵۆس عه‌مادكران؟
یەکەم کۆرنسۆس 10:1-13 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەی خوشکان و برایان، بە ناوی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان لێتان دەپاڕێمەوە کە هەمووتان یەک هەڵوێست بن، دووبەرەکی لەنێوانتاندا نەبێت، بەڵکو هەمووتان یەک بیر و ڕاتان هەبێت. خوشک و برایانم، ماڵی خلۆیی هەواڵیان دامێ کە ناکۆکی لەنێوانتاندا هەیە. مەبەستم ئەمەیە: یەکێکتان دەڵێت: «من هی پۆڵسم»، یەکێکی دیکە: «من هی ئەپۆلۆسم»، یان «من هی پەترۆسم»، یان «من هی مەسیحم.» ئایا مەسیح بەشکراوە؟ یان پۆڵس لە پێناوتاندا لە خاچ دراوە؟ یان بە ناوی پۆڵس لە ئاو هەڵکێشران؟