یەکەم کۆرنسۆس 13:1-17
یەکەم کۆرنسۆس 13:1-17 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئایا مه‌سیح به‌ش كراوه؟ یان پۆڵۆس له پێناوتاندا له‌خاچدراوه؟ یان به ناوی پۆڵۆس عه‌مادكران؟ سوپاس بۆ خودا كه‌ستانم عه‌ماد نه‌كردووه، قیریسپۆس و گائیوس نه‌بێت، نه‌وه‌ك یه‌كێك بڵێت به ناوی منه‌وه عه‌مادكراوه. هه‌روه‌ها خێزانی ئیستیفانۆسم عه‌مادكردووه، جگه له‌مانه نازانم كه‌سی دیكه‌م عه‌مادكردبێت. چونكه مه‌سیح نه‌یناردووم بۆ عه‌مادكردن، به‌ڵكو بۆ موژده‌دان، ئه‌مه‌ش نه‌ك به قسه‌ی دانایی، نه‌وه‌ك هێزی خاچی مه‌سیح پووچه‌ڵ بێته‌وه.
یەکەم کۆرنسۆس 13:1-17 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئایا مەسیح بەشکراوە؟ یان پۆڵس لە پێناوتاندا لە خاچ دراوە؟ یان بە ناوی پۆڵس لە ئاو هەڵکێشران؟ سوپاس بۆ خودا کەستانم لە ئاو هەڵنەکێشا، کریسپۆس و گایۆس نەبێت، نەوەک یەکێک بڵێت بە ناوی منەوە لە ئاو هەڵکێشراوە. هەروەها ستیفاناس و خاووخێزانەکەیم لە ئاو هەڵکێشاوە، جگە لەمانە نازانم کەسی دیکەم لە ئاو هەڵکێشابێت، چونکە مەسیح نەیناردووم بۆ لەئاوهەڵکێشان، بەڵکو بۆ مزگێنیدان، ئەمەش نەک بە دانایی و قسەی زیرەکانە، نەوەک هێزی خاچی مەسیح پووچەڵ بێتەوە.