یەکەم کۆرنسۆس 19:1-21
یەکەم کۆرنسۆس 19:1-21 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
چونكه نووسراوه: {دانایی داناكان له‌ناوده‌به‌م، تێگه‌یشتنی تێگه‌یشتووان ڕه‌ت ده‌كه‌مه‌وه} . كوا دانا؟ كوا ته‌وراتزان؟ كوا كه‌سی به ده‌م وزاری ئه‌م ڕۆژگاره؟ ئایا خودا دانایی ئه‌م جیهانه‌ی نه‌كردۆته گێلایه‌تی؟ چونكه كه جیهان له دانایی خودادا خودایان به دانایی نه‌ناسی، خودا پێی خۆش‌بوو ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه به گێلایه‌تی په‌یامی ڕاگه‌یێندراو ڕزگاریان بكات.
یەکەم کۆرنسۆس 19:1-21 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
لەبەر ئەوەی نووسراوە: ﴿دانایی داناکان لەناودەبەم، تێگەیشتنی تێگەیشتووان بەلاوە دەنێم.﴾ کوا دانا؟ کوا مامۆستای تەورات؟ کوا کەسی بە دەموزاری ئەم دنیایە؟ ئایا خودا دانایی ئەم جیهانەی نەکردووەتە گێلایەتی؟ خودا بە دانایی خۆی، مەبەستی بوو کە خەڵک بیناسێت، نەک لە ڕێگەی دانایی جیهانەوە، بەڵکو خودا ویستی لە ڕێگەی مزگێنییەوە باوەڕداران ڕزگار بکات، ئەو مزگێنییەی خەڵکانێک بە گێلایەتی دەزانن.