یەکەم کۆرنسۆس 26:1-29
یەکەم کۆرنسۆس 26:1-29 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
جا برایان، بڕواننه بانگكردنه‌كه‌تان، به‌گوێره‌ی جه‌سته زۆرتان دانا نه‌بوون، زۆرتان توانادار نه‌بوون، زۆرتان ماقوڵ نه‌بوون. به‌ڵكو خودا گێله‌كانی جیهانی هه‌ڵبژارد تاكو داناكان شه‌رمه‌زار بكات، خودا لاوازه‌كانی جیهانی هه‌ڵبژارد تاكو به‌هێزه‌كان شه‌رمه‌زار بكات. خودا پایه‌نزمه‌كانی جیهان و ڕق لێبوه و نه‌بووه‌كانی هه‌ڵبژارد، بۆ پووچه‌ڵكردنه‌وه هه‌بووه‌كان، تاكو هیچ جه‌سته‌دارێك له‌به‌رده‌می شانازی نه‌كات.
یەکەم کۆرنسۆس 26:1-29 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەی خوشک و برایان، بیربکەنەوە چۆن بوون کاتێک خودا بانگی کردن. بەپێی پێوانە مرۆییەکان کەمتان دانا بوون، هەروەها کەم کەستان توانادار و لە بنەماڵەی ناودار بوون. بەڵام خودا ئەوانەی هەڵبژارد کە بەلای جیهانەوە گێلن، تاکو داناکان شەرمەزار بن، لاوازەکانی هەڵبژارد تاکو بەهێزەکان شەرمەزار بن. خودا پایەنزمەکانی جیهان و ڕق لێبووەوە و ئەوانەی هەڵبژارد کە هیچ نەبوون، تاکو ئەوانە لەناوببات کە خۆیان بە شت دەزانن، بۆ ئەوەی هیچ مرۆڤێک لەبەردەم خودا شانازی نەکات.