یەکەم کۆرنسۆس 9:1-13
یەکەم کۆرنسۆس 9:1-13 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
خودا سه‌رڕاسته، ئه‌وه‌ی به‌هۆیه‌وه بۆ هاوبه‌شی كردنی ڕۆڵه‌كه‌ی بانگ‌كراون، ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان. برایان، به ناوی په‌روه‌ردگارمان ئیشۆعی مه‌سیح لێتان ده‌پاڕێمه‌وه كه هه‌مووتان یه‌ك قسه بن، دووبه‌ره‌كی له‌نێوانتاندا نه‌بێت، به‌ڵكو له یه‌ك هزر و یه‌ك ڕا یه‌كگرتوو بن. برایانم، چونكه ماڵی خلۆیی هه‌واڵیان دامێ ناكۆكی له‌نێوانتاندا هه‌یه. مه‌به‌ستم ئه‌مه‌یه: یه‌كێكتان ده‌ڵێت: “من هی پۆڵۆسم”، یه‌كێكی دیكه: “من هی ئه‌پۆلۆسم”، یان “من هی كیپه‌م”، یان “من هی مه‌سیحم”. ئایا مه‌سیح به‌ش كراوه؟ یان پۆڵۆس له پێناوتاندا له‌خاچدراوه؟ یان به ناوی پۆڵۆس عه‌مادكران؟
یەکەم کۆرنسۆس 9:1-13 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
خودا بەوەفایە، ئەوەی بانگی کردن بۆ پێکەوە ژیان لەگەڵ کوڕەکەی، عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان. ئەی خوشکان و برایان، بە ناوی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان لێتان دەپاڕێمەوە کە هەمووتان یەک هەڵوێست بن، دووبەرەکی لەنێوانتاندا نەبێت، بەڵکو هەمووتان یەک بیر و ڕاتان هەبێت. خوشک و برایانم، ماڵی خلۆیی هەواڵیان دامێ کە ناکۆکی لەنێوانتاندا هەیە. مەبەستم ئەمەیە: یەکێکتان دەڵێت: «من هی پۆڵسم»، یەکێکی دیکە: «من هی ئەپۆلۆسم»، یان «من هی پەترۆسم»، یان «من هی مەسیحم.» ئایا مەسیح بەشکراوە؟ یان پۆڵس لە پێناوتاندا لە خاچ دراوە؟ یان بە ناوی پۆڵس لە ئاو هەڵکێشران؟