یەکەم کۆرنسۆس 1:3-23
یەکەم کۆرنسۆس 1:3-23 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
برایان، من نه‌متوانی وه‌ك بۆ ڕووحییانی قسه‌تان بۆ بكه‌م، به‌ڵكو وه‌ك بۆ جه‌سته‌ییه‌كان، وه‌ك بۆ ساوایان له مه‌سیحدا. شیرم ده‌رخوارد دان نه‌ك خواردن، چونكه هێشتا تواناتان نه‌بوو، به‌ڵكو ئێستاش تواناتان نییه. چونكه هێشتا جه‌سته‌یین. چونكه كه ئیره‌یی و ناكۆكی و دووبه‌ره‌كی له‌نێوانتاندا هه‌بێت، ئایا جه‌سته‌یی نین و ته‌نها وه‌ك ئاده‌میزاد ناژین؟ چونكه كاتێ یه‌كێك ده‌ڵێت: “من هی پۆڵۆسم” ئه‌وی دیكه: “من هی ئه‌پۆلۆسم” ئایا هێشتا جه‌سته‌یی نین؟ پۆلۆس كێیه؟ ئه‌پۆڵۆس كێیه؟ ته‌نها ڕاژه‌وانن، به‌هۆی ئه‌وانه‌وه باوه‌ڕتان هێناوه وه‌ك په‌روه‌ردگار به هه‌ر یه‌كێكی داوه. من چاندم و ئه‌پۆلۆس ئاوی دا، به‌ڵام خودا بوو گه‌شه‌ی پێكرد. ئیتر نه چێنه‌ر شتێكه و نه ئاودێر، به‌ڵكو خودا كه گه‌شه‌ی پێ ده‌كات. چێنه‌ر و ئاودێر یه‌كن، به‌ڵام هه‌ریه‌كه به‌گوێره‌ی ماندووبوونی خۆی كرێی خۆی وه‌رده‌گرێت. جا ئێمه له‌گه‌ڵ خودا كار ده‌كه‌ین، ئێوه‌ش كێڵگه‌ی خودا و خانووی خودان. به‌گوێره‌ی ئه‌و به‌خششه‌ی خودا پێی‌داوم، وه‌ك ئه‌ندازیارێكی دانا بناغه‌م دانا و یه‌كێكی دیكه له‌سه‌ری بنیاد ده‌نێت. به‌ڵام با هه‌ریه‌كه ئاگادار بێت چۆن له‌سه‌ری بنیاد ده‌نێت. چونكه كه‌س ناتوانێت بناغه‌یه‌كی دیكه دابنێت له پاڵ ئه‌وه‌ی دانراوه، كه ئیشۆعی مه‌سیحه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌سه‌ر ئه‌و بناغه‌یه زێڕ، زیو، به‌ردی گرانبه‌ها، دار، پووش یان كا، بنیاد بنێت، ئه‌وا كاری هه‌ر یه‌كێك ده‌رده‌كه‌وێت، چونكه ڕۆژ ئاشكرای ده‌كات، چونكه به ئاگر ئاشكرا ده‌كرێت و ئاگر تاقی ده‌كاته‌وه كه كاری هه‌ر یه‌كێك چۆنه. ئه‌گه‌ر كاری یه‌كێك بمێنێته‌وه كه له‌سه‌ری بنیادی ناوه، ئه‌وا پاداشت وه‌رده‌گرێت. ئه‌گه‌ر كاری یه‌كێك سووتا ئه‌وا زیانی پێده‌گات، به‌ڵام خۆی ڕزگاری ده‌بێت، وه‌ك یه‌كێك له نێو ئاگر هه‌ڵات. ئایا نازانن ئێوه په‌رستگای خودان و ڕووحی خوداتان تێدا نیشته‌جێیه؟ ئه‌گه‌ر یه‌كێك په‌رستگای خودا وێران بكات، خودا وێرانی ده‌كات. چونكه په‌رستگای خودا پارسا‌یه، ئه‌ویش ئێوه‌ن. با كه‌س خۆی هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێنێت. ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌نێوانتان خۆی به دانای ئه‌م ڕۆژگاره ده‌زانێت، با ببێته گێل تاكو ببێته دانا! چونكه دانایی ئه‌م جیهانه له‌لای خودا گێلایه‌تییه، چونكه نووسراوه: {ئه‌وه‌ی داناكان به فێڵبازی خۆیانه‌وه ده‌گرێت} . هه‌روه‌ها: {په‌روه‌ردگار بیركردنه‌وه‌ی داناكان ده‌زانێت كه پووچه‌ڵه} . كه‌واته، با كه‌س شانازی به مرۆڤ نه‌كات! چونكه هه‌موو شتێك هی ئێوه‌یه، پۆڵۆس یان ئه‌پۆلۆس یاخود كیپه، جیهان یان ژیان یان مه‌رگ، شته‌كانی ئێستا یاخود داهاتوو هه‌موو شتێك هی ئێوه‌یه، به‌ڵام ئێوه هی مه‌سیحن، مه‌سیحیش هی خودایه.
یەکەم کۆرنسۆس 1:3-23 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
خوشکان، برایان، کاتێک من قسەم لەگەڵ کردن، نەمتوانی ئێوە وەک ئەوانە دابنێم کە بە ڕێنمایی ڕۆحی پیرۆز دەژین، بەڵکو وەک ئەوانەی کە هێشتا دنیایین، هەروەک منداڵی ساوا بن لە خانەوادەی مەسیحدا. شیرم پێداون نەک خواردن، چونکە هێشتا نەتاندەتوانی، ئێستاش ناتوانن. ئێوە هێشتا دنیایین. کە ئیرەیی و ناکۆکی لەنێوانتاندا هەبێت، ئایا دنیایی نین و تەنها وەک مرۆڤ ناژین؟ چونکە کاتێک یەکێک دەڵێت: «من هی پۆڵسم»، ئەوی دیکە: «من هی ئەپۆلۆسم»، ئایا وەک خەڵکی دیکە نین؟ ئەپۆلۆس چییە؟ پۆڵس چییە؟ تەنها خزمەتکارن کە لە ڕێگەی ئەوانەوە باوەڕتان هێناوە، هەروەک چۆن مەسیحی خاوەن شکۆ بە هەر یەکێکی داوە. من چاندم و ئەپۆلۆس ئاوی دا، بەڵام خودا بوو گەشەی پێ‌کرد. ئیتر نە تۆوچێن گرنگە و نە ئاودێر، بەڵکو تەنها خودا گرنگە کە گەشەی پێ دەکات. تۆوچێن و ئاودێر یەکن، هەریەکە بەگوێرەی ماندووبوونی خۆی کرێی خۆی وەردەگرێت. جا ئێمە هاوکاری خوداین، ئێوەش کێڵگەی خودا و خانووی خودان. بەگوێرەی ئەو نیعمەتەی خودا پێی‌داوم، وەک ئەندازیارێکی دانا بناغەم داڕشت و یەکێکی دیکە لەسەری بنیاد دەنێت. بەڵام با هەریەکە ئاگاداربێت چۆن لەسەری بنیاد دەنێت. کەس ناتوانێت بناغەیەکی دیکە دابنێت لە پاڵ ئەوەی دانراوە، کە عیسای مەسیحە. بەڵام ئەگەر هەرکەسێک لەسەر ئەو بناغەیە بە زێڕ، زیو، بەردی گرانبەها، دار، پووش یان کا، بنیاد بنێت، کارەکەی دەردەکەوێت، چونکە ڕۆژی لێپرسینەوە ئاشکرای دەکات، لەبەر ئەوەی بە ئاگر ئاشکرا دەکرێت و ئاگر چۆنیەتی کاری هەرکەسێک دەردەخات. ئەگەر کاری یەکێک بمێنێتەوە کە لەسەری بنیادی ناوە، ئەوا پاداشت وەردەگرێت. ئەگەر کاری یەکێک سووتا، ئەوا هەرچەندە بنیادنەرەکە زیانی پێ دەگات، بەڵام ڕزگاری دەبێت، وەک یەکێک لەناو ئاگر هەڵاتبێت. ئایا نازانن ئێوە پەرستگای خودان و ڕۆحی خوداتان تێدا نیشتەجێیە؟ ئەگەر یەکێک پەرستگای خودا وێران بکات، خودا وێرانی دەکات، چونکە پەرستگای خودا پیرۆزە، ئێوە ئەو پەرستگایەن. با کەس خۆی هەڵنەخەڵەتێنێت. ئەگەر یەکێک لەنێوتان خۆی بە دانای ئەم دنیایە دەزانێت، با ببێتە گێل تاکو بەڕاستی ببێتە دانا. دانایی ئەم جیهانە لەلای خودا گێلایەتییە، لەبەر ئەوەی نووسراوە: ﴿ئەو داناکان بە فێڵبازی خۆیانەوە دەگرێت.﴾ هەروەها: ﴿یەزدان بیرکردنەوەی داناکان دەزانێت کە پووچە.﴾ کەواتە، با کەس شانازی بە مرۆڤەوە نەکات! چونکە هەموو شتێک هی ئێوەیە، پۆڵس یان ئەپۆلۆس یاخود پەترۆس، جیهان یان ژیان یان مردن، شتەکانی ئێستا یاخود داهاتوو، هەموو شتێک هی ئێوەیە، ئێوەش هی مەسیحن، مەسیحیش هی خودایە.