لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یەکەم کۆرنسۆس 10:3-16

یەکەم کۆرنسۆس 10:3-16 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

به‌گوێره‌ی ئه‌و به‌خششه‌ی خودا پێیداوم، وه‌ك ئه‌ندازیارێكی دانا بناغه‌م دانا و یه‌كێكی دیكه‌ له‌سه‌ری بنیاد ده‌نێت. به‌ڵام با هه‌ریه‌كه‌ ئاگادار بێت چۆن له‌سه‌ری بنیاد ده‌نێت. چونكه‌ كه‌س ناتوانێت بناغه‌یه‌كی دیكه‌ دابنێت له‌ پاڵ ئه‌وه‌ی دانراوه‌، كه‌ ئیشۆعی مه‌سیحه‌. به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌سه‌ر ئه‌و بناغه‌یه‌ زێڕ، زیو، به‌ردی گرانبه‌ها، دار، پووش یان كا، بنیاد بنێت، ئه‌وا كاری هه‌ر یه‌كێك ده‌رده‌كه‌وێت، چونكه‌ ڕۆژ ئاشكرای ده‌كات، چونكه‌ به‌ ئاگر ئاشكرا ده‌كرێت و ئاگر تاقی ده‌كاته‌وه‌ كه‌ كاری هه‌ر یه‌كێك چۆنه‌. ئه‌گه‌ر كاری یه‌كێك بمێنێته‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ری بنیادی ناوه‌، ئه‌وا پاداشت وه‌رده‌گرێت. ئه‌گه‌ر كاری یه‌كێك سووتا ئه‌وا زیانی پێده‌گات، به‌ڵام خۆی ڕزگاری ده‌بێت، وه‌ك یه‌كێك له‌ نێو ئاگر هه‌ڵات. ئایا نازانن ئێوه‌ په‌رستگای خودان و ڕووحی خوداتان تێدا نیشته‌جێیه‌؟