یەکەم کۆرنسۆس 1:4-21
یەکەم کۆرنسۆس 1:4-21 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به‌م شێوه‌یه با خه‌ڵك به ڕاژه‌وانی مه‌سیح و سه‌ركاری نهێنییه‌كانی خودامان دابنێن. جا ئه‌وه‌ی له سه‌ركاران داوا ده‌كرێت ئه‌وه‌یه كه متمانه‌یی بسه‌لمێنن. به‌ڵام من به‌لامه‌وه گرنگ نییه ئه‌گه‌ر ئێوه یان هه‌ر دادگایه‌كی مرۆڤانه حوكمم بدات، به‌ڵام من حوكم به‌سه‌ر خۆم ناده‌م. چونكه هیچ گله‌ییه‌ك له خۆمدا نابینم، به‌ڵام به‌مه بێ‌تاوان نه‌بوومه، به‌ڵكو په‌روه‌ردگاره لێپێچینه‌وه‌م له‌گه‌ڵ ده‌كات. كه‌واته پێش كات حوكم له شتێك مه‌ده‌ن، تاكو په‌روه‌ردگار دێته‌وه، ئه‌وه‌ی شاردراوه‌كانی تاریكی ڕووناك ده‌كاته‌وه و نیازی دڵان ده‌رده‌خات. ئه‌وسا هه‌ر یه‌كێك له‌لایه‌ن خوداوه ستایش ده‌كرێت. برایان، ئێستا له پێناوی ئێوه‌دا خۆم و ئه‌پۆلۆسم له‌م شتانه كرده نموونه، تاكو له ئێمه‌وه فێربن: {زێده ڕۆیی مه‌كه‌ن له‌وانه‌ی نووسراون} ، ئینجا كه‌س خۆی به یه‌كێك هه‌ڵنه‌كێشێت له‌سه‌ر ئه‌وی دیكه. چونكه كێ تۆ جیا ده‌كاته‌وه؟ چیت هه‌یه وه‌رت نه‌گرتبێت؟ ئه‌گه‌ر وه‌رتگرتووه، بۆ شانازی ده‌كه‌یت وه‌ك وه‌رت نه‌گرتبێت؟ وا تێربوون! وا ده‌وڵه‌مه‌ند بوون! به‌بێ ئێمه بوونه پاشا! خۆزگه به ڕاستی ببوونایه‌ته پاشا، تاكو ئێمه‌ش له‌گه‌ڵتان ببووینایه پاشا! چونكه وا ده‌بینم خودا ئێمه‌ی په‌یامبه‌ری له دواوه‌ی كه‌ژاوه ده‌رخست، وه‌ك ئه‌وه‌ی حوكمی مه‌رگمان بۆ درابێت، چونكه بووینه نماییشی جیهان و فریشته و خه‌ڵک. ئێمه له پێناوی مه‌سیحدا گێلین، به‌ڵام ئێوه له مه‌سیحدا دانان! ئێمه لاوازین و ئێوه به‌هێزن! ئێوه ڕێزدارن و ئێمه بێ ڕێزین! تا ئێستا برسی و تینوو و ڕووتین، لێدان و بێ لانه‌یی ده‌چێژین. به ده‌ستی خۆمان ئیش ده‌كه‌ین و ماندوو ده‌بین. جنێومان پێ ده‌درێت و داڕشت ده‌كه‌ین، ده‌چه‌وسێینه‌وه و به‌رگه ده‌گرین. بوختانمان پێ ده‌كه‌ن و نه‌رمی ده‌نوێنین. تا ئێستا وه‌ك زبڵی جیهان و پاشماوه‌ی هه‌موو شتێكمان لێ هاتووه. ئه‌مانه نانووسم تاكو شه‌رمه‌زارتان بكه‌م، به‌ڵكو وه‌ك ڕۆڵه خۆشه‌ویسته‌كانم ئاگادارتان ده‌كه‌مه‌وه. چونكه هه‌رچه‌نده ده‌یان هه‌زار ڕابه‌رتان له مه‌سیحدا هه‌بێ، به‌ڵام باوكان زۆر نین. چونكه به‌هۆی ئینجیل له ئیشۆعی مه‌سیحدا بوومه باوكتان. جا تكاتان لێ ده‌كه‌م، لاسایی من بكه‌نه‌وه. بۆیه تیماتیئوسم بۆ ناردن، كه‌وا ڕۆڵه‌ی خۆشه‌ویست و دڵسۆزمه له په‌روه‌ردگار، ئه‌و ڕێگاكانی منتان له ئیشۆعی مه‌سیحدا بیر ده‌خاته‌وه، وه‌ك له هه‌ر شوێنێك و له هه‌موو وارگه‌یه‌ك فێرده‌كه‌م. هه‌ندێك لووتبه‌رز بوونه وه‌ك بڵێی نایێمه لاتان. به‌ڵام به خواستی په‌روه‌ردگار به په‌له دێمه لاتان، ئه‌وسا نه‌ك قسه‌كانی ئه‌و لووتبه‌رزانه ده‌زانم به‌ڵكو هێزیان. چونكه پاشایه‌تی خودا به قسه نییه، به‌ڵكو به هێزه. چیتان ده‌وێ؟ به دار بێمه لاتان یاخود به خۆشویستن و ڕووحی دڵنه‌رمی؟
یەکەم کۆرنسۆس 1:4-21 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
بەم شێوەیە با خەڵک بە خزمەتکاری مەسیح و سەرکاری نهێنییەکانی خودامان دابنێن. جا ئەوەی لە سەرکاران داوا دەکرێت ئەوەیە کە متمانەیی بسەلمێنن. بەلامەوە گرنگ نییە ئەگەر ئێوە یان هەر دادگایەکی مرۆڤانە حوکمم بدات، بەڵام من حوکم بەسەر خۆمدا نادەم. هیچ کەموکوڕییەک لە خۆمدا نابینم، بەڵام بەمە بێ‌تاوان نەبووم، بەڵکو مەسیحی خاوەن شکۆیە لێپێچینەوەم لەگەڵ دەکات. کەواتە پێشوەخت حوکم بەسەر هیچ شتێکدا مەدەن، هەتا مەسیحی خاوەن شکۆ دێتەوە. ئەو لە داهاتوودا ڕووناکی دەخاتە سەر ئەو شتانەی کە ئێستا لە تاریکیدا شاردراوەتەوە و نیازی دڵ دەردەخات. ئەوسا هەر یەکێک لەلایەن خوداوە ستایش دەکرێت. خوشکان، برایان، ئێستا لە پێناوی ئێوەدا خۆم و ئەپۆلۆسم لەم شتانەدا کردە نموونە، تاکو لە ئێمەوە فێربن: «زێدەڕۆیی مەکەن لەوانەی نووسراون.» ئینجا کەس خۆی بە یەکێک هەڵنەکێشێت لەسەر ئەوی دیکە. کێ تۆ جیا دەکاتەوە؟ چیت هەیە وەرتنەگرتبێت؟ ئەگەر وەرتگرتووە، بۆ شانازی دەکەیت وەک وەرتنەگرتبێت؟ وا تێربوون! وا دەوڵەمەند بوون! بەبێ ئێمە بوونە پاشا! خۆزگە ئێوە بەڕاستی پاشا بوونایە ئەوسا لەگەڵتان بەشداری حوکمڕانیمان دەکرد! چونکە وا بزانم خودا ئێمەی نێردراوی لە دواوەی کەژاوە دەرخست، وەک ئەوەی حوکمی مردنمان بەسەردا درابێت، چونکە بووینە نماییشی جیهان و فریشتە و خەڵک. لە پێناوی مەسیحدا ئێمە بە گێل سەیر دەکرێین، بەڵام ئێوە بەهۆی مەسیحەوە بە ژیر سەیر دەکرێن! ئێمە لاوازین و ئێوە بەهێزن! ئێوە شکۆدارن و ئێمە سووکین! هەتا ئێستا برسی و تینوو و ڕووتین، لێدان و بێ لانەیی دەچێژین. بە دەستی خۆمان ئیش دەکەین و ماندوو دەبین. جنێومان پێدەدرێت و داوای بەرەکەت دەکەین، دەچەوسێنرێینەوە و بەرگە دەگرین. بوختانمان بۆ هەڵدەبەستن و نەرمی دەنوێنین. هەتا ئێستا وەک زبڵی جیهان و پاشماوەی هەموو شتێکمان لێ هاتووە. ئەمانە نانووسم تاکو شەرمەزارتان بکەم، بەڵکو وەک ڕۆڵە خۆشەویستەکانم ئاگادارتان دەکەمەوە. تەنانەت ئەگەر دە هەزار کەس لەنێو باوەڕداران سەرپەرشتیارتان بن، بەڵام چەندین باوکتان نییە، چونکە لە ڕێگەی پەیامی ئینجیلەوە من بووم بە باوکتان، لە ئەنجامدانی ئەو کارەی کە عیسای مەسیح کردی. جا تکاتان لێ دەکەم، لاسایی من بکەنەوە. لەبەر ئەم هۆیە تیمۆساوسم نارد بۆ لاتان، کە کوڕی خۆشەویستمە و دڵسۆزە بۆ یەزدان. تیمۆساوس ئەو ڕێگایەتان بەبیر دەهێنێتەوە کە من بە یەکبوون لەگەڵ عیسای مەسیح پەیڕەوی دەکەم، هەروەک لە هەموو شوێن و کڵێسایەک خەڵکی فێر دەکەم. هەندێک کەس لووتبەرز بوون، بە گومانی ئەوەی من نایەم بۆ لاتان بەڵام ئەگەر عیسای خاوەن شکۆ خواستی لەسەر بێت بە پەلە دێمە لاتان، ئەوسا نەک قسەکانی ئەو لووتبەرزانە دەزانم بەڵکو تواناشیان، چونکە پاشایەتی خودا بە قسە نییە، بەڵکو بە هێزە. چیتان دەوێ؟ بە دار بێمە لاتان یاخود بە خۆشەویستی و ڕۆحی دڵنەرمی؟