یەکەم کۆرنسۆس 1:4-5
یەکەم کۆرنسۆس 1:4-5 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به‌م شێوه‌یه با خه‌ڵك به ڕاژه‌وانی مه‌سیح و سه‌ركاری نهێنییه‌كانی خودامان دابنێن. جا ئه‌وه‌ی له سه‌ركاران داوا ده‌كرێت ئه‌وه‌یه كه متمانه‌یی بسه‌لمێنن. به‌ڵام من به‌لامه‌وه گرنگ نییه ئه‌گه‌ر ئێوه یان هه‌ر دادگایه‌كی مرۆڤانه حوكمم بدات، به‌ڵام من حوكم به‌سه‌ر خۆم ناده‌م. چونكه هیچ گله‌ییه‌ك له خۆمدا نابینم، به‌ڵام به‌مه بێ‌تاوان نه‌بوومه، به‌ڵكو په‌روه‌ردگاره لێپێچینه‌وه‌م له‌گه‌ڵ ده‌كات. كه‌واته پێش كات حوكم له شتێك مه‌ده‌ن، تاكو په‌روه‌ردگار دێته‌وه، ئه‌وه‌ی شاردراوه‌كانی تاریكی ڕووناك ده‌كاته‌وه و نیازی دڵان ده‌رده‌خات. ئه‌وسا هه‌ر یه‌كێك له‌لایه‌ن خوداوه ستایش ده‌كرێت.
یەکەم کۆرنسۆس 1:4-5 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بەم شێوەیە با خەڵک بە خزمەتکاری مەسیح و سەرکاری نهێنییەکانی خودامان دابنێن. جا ئەوەی لە سەرکاران داوا دەکرێت ئەوەیە کە متمانەیی بسەلمێنن. بەلامەوە گرنگ نییە ئەگەر ئێوە یان هەر دادگایەکی مرۆڤانە حوکمم بدات، بەڵام من حوکم بەسەر خۆمدا نادەم. هیچ کەموکوڕییەک لە خۆمدا نابینم، بەڵام بەمە بێ‌تاوان نەبووم، بەڵکو مەسیحی خاوەن شکۆیە لێپێچینەوەم لەگەڵ دەکات. کەواتە پێشوەخت حوکم بەسەر هیچ شتێکدا مەدەن، هەتا مەسیحی خاوەن شکۆ دێتەوە. ئەو لە داهاتوودا ڕووناکی دەخاتە سەر ئەو شتانەی کە ئێستا لە تاریکیدا شاردراوەتەوە و نیازی دڵ دەردەخات. ئەوسا هەر یەکێک لەلایەن خوداوە ستایش دەکرێت.