یەکەم کۆرنسۆس 3:7-7
یەکەم کۆرنسۆس 3:7-7 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
مێرد له‌سه‌ریه‌تی ئه‌ركی مافی ژنه‌كه‌ی به‌جێ بگه‌یه‌نێت، هه‌روه‌ها ژنیش بۆ مێرد. ژن ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر له‌شی خۆیدا نییه، به‌ڵكو بۆ مێرده، مێردیش ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر له‌شی خۆیدا نییه، به‌ڵكو بۆ ژنه. خۆتان له یه‌كتری بێبه‌ش مه‌كه‌ن، مه‌گه‌ر به ڕێككه‌وتن بۆ ماوه‌یه‌ك تاكو بۆ ڕۆژوو و نوێژ ده‌ستبه‌تاڵ بن، دواتر له‌گه‌ڵ یه‌كتری جووت بنه‌وه، نه‌وه‌ك به‌هۆی خۆڕانه‌گرتنتانه‌وه شه‌یتان تاقیتان بكاته‌وه. به‌ڵام ئه‌مه‌ی ده‌یڵێم، وه‌ك ڕێگادانه نه‌ك فه‌رمان. هیوادارم هه‌موو خه‌ڵك وه‌ك من بن، به‌ڵام هه‌ریه‌كه له‌لایه‌ن خوداوه به‌هره‌ی خۆی هه‌یه، هی یه‌كێك ئاوایه و ئه‌وه‌ی دیكه‌ش ئاوا.
یەکەم کۆرنسۆس 3:7-7 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
مێرد لەسەریەتی ئەرکی سەرشانی بۆ ژنەکەی بەجێبگەیەنێت، هەروەها ژنیش بۆ مێرد. ژن دەسەڵاتی بەسەر لەشی خۆیدا نییە، بەڵکو هی مێردەکەیەتی. هەروەها مێردیش دەسەڵاتی بەسەر لەشی خۆیدا نییە، بەڵکو هی ژنەکەیەتی. خۆتان لە یەکتری بێبەش مەکەن، مەگەر بە ڕێککەوتن بۆ ماوەیەک تاکو بۆ نوێژکردن دەست بەتاڵ بن و دواتر بگەڕێنەوە بۆ ژیانی ئاسایی ژن و مێردایەتی، نەوەک بەهۆی بەسەرخۆدا زاڵنەبوونتانەوە شەیتان تاقیتان بکاتەوە. بەڵام ئەمەی دەیڵێم، وەک ڕێگادانە نەک فەرمان. هیوادارم هەموو خەڵک وەک من بن، بەڵام هەریەکە لەلایەن خوداوە بەهرەی خۆی هەیە، هی یەکێک ئاوایە و ئەوەی دیکەش ئاوا.