یەکەم یۆحەنا 1:3-6
یەکەم یۆحەنا 1:3-6 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
بڕوانن باوک چ خۆشو‌یستنێكی پێ داوین، ته‌نانه‌ت پێمان ده‌ووترێ ڕۆڵه‌كانی خودا! بۆیه جیهان نامانناسێت، چونكه ئه‌وی نه‌ناسیوه. خۆشه‌ویستان، ئێستا ئێمه ڕۆڵه‌كانی خوداین، هێشتا ده‌رنه‌كه‌وتووه ده‌بینه چی. به‌ڵام ده‌زانین كاتێ ئه‌و ده‌رده‌كه‌وێت ئێمه وه‌ک ئه‌و ده‌بین، چونكه وه‌ک خۆی ده‌یبینین. هه‌ر كه‌سێک ئه‌م هیوایه‌ی به‌و هه‌بێت، هه‌روه‌ک ئه‌و بێگه‌رده، خۆی بێگه‌رد ده‌كاته‌وه. هه‌ر كه‌سێک گوناه بكات سه‌رپێچی ده‌كات، چونكه گوناه سه‌رپێچییه. ده‌زانن ئه‌و ده‌ركه‌وتووه تاكو گوناه لابدات، خۆی گوناهی تێدا نییه. هه‌ر كه‌سێک له‌ودا جێگیر بێت، گوناه ناكات. هه‌ر كه‌سێک گوناه بكات نه بینیویه‌تی و نه ناسیویه‌تی.
یەکەم یۆحەنا 1:3-6 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
تەماشا بکەن باوک چ خۆشەویستییەکی پێداوین، تاکو پێمان بگوترێت ڕۆڵەی خودا! ئێمە ئەوەین! بۆیە جیهان نامانناسێت، چونکە ئەوی نەناسیوە. خۆشەویستان، ئێستا ڕۆڵەی خوداین و هێشتا دەرنەکەوتووە دەبینە چی. بەڵام دەزانین کاتێک ئەو دەردەکەوێت ئێمە وەک ئەو دەبین، چونکە وەک خۆی دەیبینین. هەرکەسێک ئەم هیوایەی بەو هەبێت، خۆی پاک دەکاتەوە، هەروەک چۆن ئەو پاکە. هەرکەسێک گوناه بکات سەرپێچی دەکات، چونکە گوناه سەرپێچییە. دەزانن ئەو دەرکەوت تاکو گوناهەکان لاببات. ئەو خۆی بێ گوناهە. هەرکەسێک بە یەکبوون لەگەڵ مەسیح بژیێت، لە گوناهکردن بەردەوام نابێت. هەرکەسێک بە بەردەوامی گوناه بکات، نە ئەوی بینیوە و نە ئەویشی ناسیوە.