یەکەم یۆحەنا 16:3-21
یەکەم یۆحەنا 16:3-21 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به‌مه خۆشویستنمان زانی: ئه‌و ژیانی خۆیی بۆ ئێمه دانا. ئێمه‌ش ده‌بێت ژیانی خۆمان بۆ برایان دابنێین. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ماڵی دونیای هه‌بێت و براكه‌ی خۆی به نه‌داری بینی و دڵی لێی ڕه‌ق كرد، چۆن خۆشویستنی خودای تێدا ده‌مێنێته‌وه؟ ڕۆڵه‌كانم، با به وشه و زمان خۆشویستن نه‌كه‌ین، به‌ڵكو به كردار و به ڕه‌وا! به‌مه ده‌زانین سه‌ر به ڕه‌واداین و دڵمان ئۆقره ده‌رگرێت له ئاماده‌گی ئه‌و چونكه كاتێ دڵمان سه‌ركۆنه‌مان ده‌كات، خودا له دڵمان مه‌زنتره و هه‌موو شتێک ده‌زانێت. خۆشه‌ویستان، ئه‌گه‌ر دڵمان سه‌ركۆنه‌مان نه‌كات، ئه‌وا له‌به‌رده‌م خودا دڵنیا ده‌بین،
یەکەم یۆحەنا 16:3-21 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بەمە خۆشەویستیمان زانی: عیسای مەسیح ژیانی خۆی بۆ ئێمە دانا. ئێمەش دەبێت ژیانی خۆمان بۆ خوشک و براکانمان دابنێین. ئەوەی ماڵی دنیای هەبێت و خوشکی یان براکەی خۆی بە نەداری بینی و دڵی لێی ڕەقکرد، چۆن خۆشەویستی خودای تێدا دەمێنێتەوە؟ ڕۆڵە خۆشەویستەکان، با تەنها بە وشە و زمان خۆشەویستی دەرنەبڕین، بەڵکو بە کردار و ڕاستی. بەمە دەزانین کە سەر بە ڕاستیین، هەروەها چۆن دڵمان ئاسوودە دەبێت لە ئامادەبوونی ئەو: کاتێک دڵمان سەرکۆنەمان دەکات، خودا لە دڵمان گەورەترە و هەموو شتێک دەزانێت. خۆشەویستان، ئەگەر دڵمان سەرکۆنەمان نەکات، ئەوا لەبەردەم خودا دڵنیا دەبین،