یەکەم یۆحەنا 21:3-24
یەکەم یۆحەنا 21:3-24 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
خۆشه‌ویستان، ئه‌گه‌ر دڵمان سه‌ركۆنه‌مان نه‌كات، ئه‌وا له‌به‌رده‌م خودا دڵنیا ده‌بین، هه‌رچییه‌كی لێ داوا بكه‌ین لێی وه‌رده‌گرین، چونكه ڕاسپارده‌كانی ده‌پارێزین و ئه‌وه ده‌كه‌ین كه به‌دڵیه‌تی. ئه‌مه‌ش ڕاسپارده‌كه‌یه‌تی: باوه‌ڕمان به ناوی ئیشۆعی مه‌سیحی ڕۆڵه‌كه‌ی هه‌بێت و یه‌كتریمان خۆشبووێ، وه‌ک ڕایسپاردووین. ئه‌وه‌ی ڕاسپارده‌كانی بپارێزێت، له‌ودا جێگری ده‌بێت و ئه‌ویش له‌م، به‌مه‌ش ده‌زانین ئه‌و له ئێمه‌دا جێگیره، به‌و ڕووحه‌ی كه پێی‌داوین.
یەکەم یۆحەنا 21:3-24 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
خۆشەویستان، ئەگەر دڵمان سەرکۆنەمان نەکات، ئەوا لەبەردەم خودا دڵنیا دەبین، هەرچییەکی لێ داوا بکەین لێی وەردەگرین، چونکە ڕاسپاردەکانی بەجێدەگەیەنین و ئەوە دەکەین کە بەدڵیەتی. ئەمەش ڕاسپاردەکەیەتی: باوەڕمان بە ناوی عیسای مەسیحی کوڕەکەی هەبێت و یەکتریمان خۆشبوێ، وەک ڕایسپاردووین. ئەگەر کەسێک ڕاسپاردەکانی خودا بەجێبگەیەنێت، ئەوا بە یەکبوون لەگەڵ خودا دەژیێت، هەروەها خودا‌ش بە یەکبوون لەگەڵ ئەو کەسەدا دەژیێت. بەمەدا دەزانین خودا بە یەکبوون لەگەڵمان دەژیێت: بەو ڕۆحەی کە پێی‌داوین.