یەکەم یۆحەنا 1:4-3
یەکەم یۆحەنا 1:4-3 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
خۆشه‌ویستان، بڕوا به هه‌موو ڕووحێک مه‌كه‌ن، به‌ڵكو ڕووحه‌كان تاقی بكه‌نه‌وه: ئایا له خوداوه‌یه، چونكه زۆر پێغه‌مبه‌ری درۆزن هاتوونه‌ته جیهان. ڕووحی خودا به‌مه ده‌ناسنه‌وه: هه‌ر ڕووحێک دان بنێت كه ئیشۆعی مه‌سیح له جه‌سته‌دا هاتووه، ئه‌وا له‌لایه‌ن خوداوه‌یه، به‌ڵام هه‌ر ڕووحێكیش دان به ئیشۆع نه‌نێت كه له جه‌سته‌دا هاتووه، ئه‌وا له خوداوه نییه. ئه‌و ڕووحه دژه مه‌سیحه كه بیستووتانه دێت، ئێستا وا له جیهاندایه.
یەکەم یۆحەنا 1:4-3 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
خۆشەویستان، بڕوا بە هەموو ڕۆحێک مەکەن، بەڵکو ڕۆحەکان تاقی بکەنەوە، بزانن ئایا لە خوداوەیە؟ چونکە زۆر پێغەمبەری درۆزن بە جیهاندا بڵاوبوونەتەوە. ڕۆحی خودا بەمە دەناسنەوە: هەر ڕۆحێک دان بەوەدا بنێت کە عیسای مەسیح لە جەستەدا هاتووە، ئەوا ئەو ڕۆحە لە خوداوەیە، بەڵام هەر ڕۆحێکیش دان بە عیسادا نەنێت، ئەوا ئەو ڕۆحە لە خوداوە نییە. ئەو ڕۆحە دژە مەسیحە کە بیستووتانە دێت و ئێستا وا لە جیهاندایە.