یەکەم پەترۆس 11:2-25
یەکەم پەترۆس 11:2-25 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
خۆشه‌ویستان، وه‌ک نامۆ و بێگانه داواتان لێ ده‌كه‌م له هه‌وه‌سه‌كانی له‌ش دوور بكه‌ونه‌وه، كه دژی ده‌روون ده‌جه‌نگێت. با له‌نێو نه‌ته‌وه‌كاندا ڕه‌وشتتان باش بێت، تاكو كاتێ بوختانتان پێ ده‌كه‌ن گوایه ئێوه به‌دكارن، كرده‌وه چاكه‌كانتان ببینن و له ڕۆژی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی خودا‌ش ئه‌وان شكۆداری بكه‌ن. له‌به‌ر په‌روه‌ردگار ملكه‌چی هه‌موو ده‌زگایه‌كی مرۆڤانه بن: بۆ پاشا وه‌ک ده‌سه‌ڵاتدار، یان بۆ پارێزگاران وه‌ک په‌یامبه‌ری ئه‌و بۆ سزادانی به‌دكاران و ستایشی چاكه‌كاران. چونكه خواستی خودا ئاوایه به چاكه‌كاری نه‌زانیی گێله‌كان بێده‌نگ بكه‌ن. وه‌ک ئازاد، به‌ڵام نه‌ک ئازادیی په‌رده‌ی به‌دكاری بێت، به‌ڵكو وه‌ک به‌نده‌ی خودا بژین. ڕێز له هه‌مووان بگرن، هاوباوه‌ڕانتان خۆشبووێ، له خودا بترسن، ڕێز له پاشا بگرن. ئه‌ی كۆیله‌كان، به هه‌موو ترسه‌وه ملكه‌چی گه‌وره‌كانتان بن، نه‌ک ته‌نها بۆ چاک و دڵنه‌رمه‌كان، به‌ڵكو بۆ تونده‌كانیش، چونكه ئه‌گه‌ر كه‌سێک له‌به‌ر ویژدانی به‌رامبه‌ر خودا به‌رگه‌ی ژانی ئازاری سته‌مكاری بگرێت، ئه‌وه جێی ستایشه. چونكه ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌تان كرد و لێتان درا و به‌رگه‌تان گرت، ئه‌مه چ شانازییه‌كه؟ به‌ڵام ئه‌گه‌ر چاكه بكه‌ن و له ئازاردا به‌رگه‌تان گرت، ئه‌وه جێی ستایشه له‌لای خودا. چونكه بۆ ئه‌مه بانگ‌كراون، چونكه مه‌سیحیش له پێناومان ئازاری چێژت و نموونه‌ی بۆ به‌جێهێشتین، تاكو به هه‌نگاوه‌كانیدا بڕۆین. “ئه‌وه‌ی هیچ گوناهێكی نه‌كردبوو، فێڵی له‌سه‌ر زاری نه‌بوو”. ئه‌وه‌ی جنێوی پێ ده‌درا و جنێوی نه‌ده‌دایه‌وه، ئازار ده‌درا و هه‌ڕه‌شه‌ی نه‌ده‌كرد، به‌ڵكو خۆی ده‌دایه ده‌ست ئه‌وه‌ی حوكمی دادپه‌روه‌رانه‌یه. ئه‌وه‌ی خودی خۆی له له‌شیدا له‌سه‌ر ته‌خته‌دار گوناهه‌كانی هه‌ڵگرتین، تاكو سه‌باره‌ت به گوناه بمرین و بۆ خوداناسی بژین. ئه‌وه‌ی به قامچی لێدانه‌كه‌ی چاكبوونه‌وه. چونكه ئێوه وه‌ک كاوڕی ونبوو وابوون، به‌ڵام ئێستا گه‌ڕانه‌وه لای شوان و چاودێری گیانتان.
یەکەم پەترۆس 11:2-25 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
خۆشەویستان، ئێوە نامۆ و بێگانەن بەم جیهانە، هەر بۆیە لێتان دەپاڕێمەوە لە هەوەسەکانی جەستە دوور بکەونەوە، کە لە دژی دەروون دەجەنگن. با لەنێو بێباوەڕاندا ڕەوشتتان باش بێت، تاکو کاتێک بوختانتان پێ دەکەن گوایا ئێوە بەدکارن، کردەوە چاکەکانتان ببینن و لە ڕۆژی بەسەرکردنەوەی خودا، ئەوانیش خودا شکۆدار بکەن. لەبەر مەسیحی باڵادەست، ملکەچی هەموو دامودەزگایەکی مرۆڤانە بن: بۆ پاشا وەک دەسەڵاتدار، یان بۆ پارێزگاران وەک نێردراوی ئەو بۆ سزادانی بەدکاران و ستایشی چاکەکاران، چونکە خواستی خودا ئاوایە، بە چاکەکاری نەزانیی گێلەکان بێدەنگ بکەن. وەک مرۆڤی ئازاد بژین، بەڵام نەک ئازادی پەردەی بەدکاری بێت، بەڵکو وەک بەندەی خودا بژین. ڕێز لە هەمووان بگرن، هاوباوەڕانتان خۆشبوێ، لە خودا بترسن و ڕێز لە پاشا بگرن. ئەی کۆیلەکان، بە هەموو ترسەوە ملکەچی گەورەکانتان بن، نەک تەنها بۆ چاک و دڵنەرمەکان، بەڵکو بۆ توندەکانیش، چونکە ئەگەر کەسێک لەبەر ویژدانی بەرامبەر خودا بەرگەی ژانی ئازاری زۆرداری بگرێت، ئەمە جێی ستایشە. بەڵام ئەگەر هەڵەتان کرد و لێتان درا و بەرگەتان گرت، ئەمە چ شانازییەکە؟ بۆیە ئەگەر چاکە بکەن و لە ئازاردا بەرگەتان گرت، ئەمە جێی ستایشە لەلای خودا. بۆ ئەمە بانگکراون، لەبەر ئەوەی مەسیحیش لە پێناوتاندا ئازاری چێژت و نموونەی بۆ بەجێهێشتن، تاکو بە هەنگاوەکانیدا بڕۆن. ﴿ئەوەی هیچ گوناهێکی نەکردبوو، فڕوفێڵی لەسەر زار نەبوو.﴾ ئەوەی جنێوی پێدەدرا و جنێوی نەدەدایەوە، ئازار دەدرا و هەڕەشەی نەدەکرد، بەڵکو خۆی دەدایە دەست ئەوەی حوکمی دادپەروەرانەیە. ئەوەی خودی خۆی لە لەشیدا لەسەر دار گوناهەکانمانی هەڵگرت، تاکو سەبارەت بە گوناه بمرین و بۆ ڕاستودروستی بژین. بە برینەکانی ئەو چاکبوونەوە. ئێوە وەک مەڕی ونبوو وابوون، بەڵام ئێستا گەڕاونەتەوە لای شوان و چاودێری گیانتان.