یەکەم پەترۆس 1:5-10
یەکەم پەترۆس 1:5-10 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
داوا له‌و پیرانه ده‌كه‌م كه له نێوتانن، وه‌ک پیرێكی هاوڕێ و گه‌واهیده‌ری ئازاره‌كانی مه‌سیح و هاوبه‌شی ئه‌و شكۆیه‌ی وا ڕاده‌گه‌یه‌ندرێ ئه‌و مێگه‌له‌ی خودا بله‌وه‌ڕێنن كه له‌نێوانتاندایه، وه‌ک چاو‌دێر ڕاژه بكه‌ن، نه‌ک به ناچاری، نه‌ک بۆ قازانی به‌د، به‌ڵكو به چاڵاكییه‌وه، خۆتان مه‌سه‌پێنن به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی دراونه‌ته ده‌ستتان، به‌ڵكو ببنه نموونه بۆ مێگه‌ل. كاتێكیش سه‌رۆكی شوانان ده‌رده‌كه‌وێ، تاجی شكۆ وه‌رده‌گرن كه له‌ناوناچێت. ئه‌ی لاوه‌كان، به هه‌مان شێوه ملكه‌چی پیران بن، هه‌مووتان بۆ یه‌كتری خاكساری بپۆشن، چونكه: “خودا به‌رهه‌ڵستی لووتبه‌رزه‌كان ده‌كات، به‌ڵام به‌خشش ده‌داته خاكساره‌كان”. بۆیه له ژێر ده‌ستی به توانای خودا خاكسار بن، تاكو له كاتی خۆیدا به‌رزتان بكاته‌وه. هه‌موو خه‌مێكتان بخه‌نه سه‌ر ئه‌و، چونكه ئه‌و بایه‌ختان پێ ده‌دات. چاوكراوه و بێدرا بن، چونكه شه‌یتانی دوژمنتان وه‌ک شێرێكی به نه‌عره‌ته‌یه، ده‌سووڕێته‌وه و ده‌گه‌ڕێ به‌دوای یه‌كێک تا قووتی بداته‌وه. به‌ربه‌ره‌كانێی بكه‌ن، جێگیر بن له باوه‌ڕ، بزانن براكانیشتان له جیهاندا هه‌مان ئازار ده‌چێژن. خودای هه‌موو به‌خششێک، ئه‌وه‌ی بانگی كردوون بۆ شكۆ جاویدانیه‌كه‌ی له ئیشۆعی مه‌سیحدا، كه تۆزێک ئازارتان چێژت، خۆی ته‌واوكارتانه و جێگیرتان ده‌كات و به‌هێزتان ده‌كات و بناغه‌تان داده‌نێت.
یەکەم پەترۆس 1:5-10 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
وەک پیرێکی هاوڕێتان، داوا لەو پیرانە دەکەم کە لەنێوتاندان، شایەتی ئازارەکانی مەسیح و هاوبەشی ئەو شکۆیەی وا ڕادەگەیەنرێ: ئەو مێگەلەی خودا بلەوەڕێنن کە لەنێوانتاندایە، وەک چاو‌دێر خزمەتیان بکەن، نەک بە ناچاری، بەڵکو بە ویستەوە وەک چۆن خودا دەیەوێت، نەک بۆ دەستکەوتی شەرمەزاری، بەڵکو بە چالاکییەوە، خۆتان بەسەر ئەوانەدا مەسەپێنن کە دراونەتە دەستتان، بەڵکو ببنە نموونە بۆ مێگەل. کاتێکیش سەرۆکی شوانان دەردەکەوێ، تاجی شکۆ وەردەگرن کە کاڵ نابێتەوە. ئەی لاوەکان، بە هەمان شێوە ملکەچی پیران بن، هەمووتان بەرامبەر بە یەکتر بێ‌فیز بن، چونکە: ﴿خودا بەرهەڵستی لووتبەرزەکان دەکات، بەڵام نیعمەت دەداتە بێفیزەکان.﴾ بۆیە لەژێر دەستی بەهێزی خودا بێ‌فیز بن، تاکو لە کاتی خۆیدا بەرزتان بکاتەوە. هەموو خەمێکتان بە خودا بسپێرن، چونکە ئەو بایەختان پێدەدات. چاوکراوە بن و ئێشک بگرن، شەیتانی دوژمنتان وەک شێرێکی بە نەڕەنەڕ دەسووڕێتەوە، بەدوای یەکێکدا دەگەڕێ بۆ ئەوەی بیخوات. بەربەرەکانێی بکەن، لە باوەڕەکە بچەسپێن، بزانن خوشک و براکانیشتان لە جیهاندا هەمان ئازار دەچێژن. خودای هەموو نیعمەتێک، ئەوەی بە یەکبوون لەگەڵ عیسای مەسیحدا بانگی کردوون بۆ شکۆیە هەتاهەتاییەکەی، کە تۆزێک ئازارتان چێژت، خۆی ڕاستە ڕێتان دەکات و واتان لێ دەکات کە بەهێز و چەسپاو و دەمەزراو بن.