یەکەم سالۆنیکی 12:5-28 - Compare All Versions
یەکەم سالۆنیکی 12:5-28 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
ئیتر برایان، داواتان لێ ده‌كه‌ین ڕێزی ئه‌وانه بگرن كه له‌نێوانتاندا ڕه‌نج ده‌ده‌ن و له په‌روه‌ردگار سه‌رپه‌رشتیتان ده‌كه‌ن و ئاگادارتان ده‌كه‌نه‌وه، له‌به‌ر كاره‌كانیان ئه‌وپه‌ڕی ڕێز و خۆشویستنیان بۆ ده‌ربڕن. به ئاشتی له‌گه‌ڵ یه‌كتری بژین. برایان، داواشتان لێ ده‌كه‌ین: سه‌رزه‌نشتی ته‌مبه‌ڵه‌كان بكه‌ن، وره‌ی وره‌دابه‌زیوه‌كان به‌رز بكه‌نه‌وه، یارمه‌تی لاوازه‌كان بده‌ن، له‌گه‌ڵ هه‌مووان پشوودرێژ بن. ئاگاداربن پاداشتی خراپه به خراپه مه‌ده‌نه‌وه، به‌ڵكو هه‌میشه بۆ یه‌كتری و بۆ هه‌مووان كۆشش بكه‌ن بۆ چاكه. هه‌میشه دڵشادبن، بێ بڕانه‌وه نوێژ بكه‌ن، بۆ هه‌موو شتێک سوپاسی خودا بكه‌ن، چونكه خواستی خودا ئه‌مه‌یه بۆ ئێوه له ئیشۆعی مه‌سیحدا. ڕووح مه‌كوژێننه‌وه، پێشبینییه‌كان به سووک مه‌زانن، هه‌موو شتێک تاقی بكه‌نه‌وه، چی باشه ده‌ستی پێوه بگرن، له هه‌موو شێوه‌یه‌كی خراپه دوور بكه‌ونه‌وه. خودای ئاشتی خۆی به ته‌واوی پارساتان بكات. ڕووح و ده‌روون و له‌شتان به ته‌واوی بێ گله‌یی بپارێزێت له هاتنه‌وه‌ی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان. سه‌رڕاسته ئه‌وه‌ی بانگتان ده‌كات، كه ده‌یكات. برایان، له‌پێناومان نوێژ بكه‌ن. به ماچێكی پارسا سڵاو له هه‌موو برایان بكه‌ن. سوێندتان به په‌روه‌ردگار ده‌ده‌م ئه‌م په‌یامه بۆ هه‌موو برا پارسا‌كان بخوێننه‌وه. به‌خششی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان له‌گه‌ڵتان بێت. ئامین.
یەکەم سالۆنیکی 12:5-28 KSS (كوردی سۆرانی ستاندهرد)
ئیتر خوشکان و برایان، داواتان لێ دەکەین ڕێزی ئەوانە بگرن کە لەنێوتاندا زەحمەت دەکێشن و بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحی باڵادەستدا سەرپەرشتی و ئامۆژگاریتان دەکەن، لەبەر کارەکانیان ئەوپەڕی ڕێز و خۆشەویستییان بۆ دەربڕن. بە ئاشتی لەگەڵ یەکتری بژین. ئەی خوشکان و برایان، لێتان دەپاڕێینەوە کە سەرزەنشتی تەمبەڵەکان بکەن، ورەی ترسنۆکەکان بەرز بکەنەوە، یارمەتی لاوازەکان بدەن و لەگەڵ هەمووان پشوودرێژ بن. ئاگاداربن پاداشتی خراپە بە خراپە مەدەنەوە، بەڵکو هەمیشە هەوڵ بدەن بۆ یەکتری و بۆ خەڵکی دیکەش باش بن. هەمیشە دڵشاد بن، بەردەوام نوێژ بکەن، لە هەموو بارودۆخێکدا سوپاسی خودا بکەن، چونکە ئەمە ویستی خودایە بۆ ئێوە بە یەکبوونتان لەگەڵ عیسای مەسیحدا. ڕۆحی پیرۆز مەکوژێننەوە، پەیامی ئەوانە بە سووک مەزانن کە دەڵێن پەیامی خودا ڕادەگەیەنن، بەڵام هەموو شتێک تاقی بکەنەوە، چی باشە دەستی پێوە بگرن، لە هەموو جۆرە خراپەیەک دوور بکەونەوە. خودای ئاشتی خۆی بە تەواوی پیرۆزتان بکات. تەواوی ڕۆح و دەروون و جەستەتان لە کاتی هاتنەوەی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆماندا بێ گلەیی بپارێزن. ئەو خودایەی بانگتان دەکات، دڵسۆزە و بەڵێنی خۆی دەباتە سەر. خوشکان و برایانم، نوێژمان بۆ بکەن. بە ماچی پیرۆز سڵاو لە هەموو گەلی خودا بکەن. بە ناوی مەسیحی خاوەن شکۆوە ڕاتاندەسپێرم کە ئەم نامەیە بۆ هەموو باوەڕداران بخوێنرێتەوە. با نیعمەتی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان لەگەڵتان بێت.