یەکەم سالۆنیکی 4:5-8
یەکەم سالۆنیکی 4:5-8 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به‌ڵام ئێوه برایان، له تاریكی‌دا نین تاكو ئه‌و ڕۆژه وه‌ک دز له‌ناكاو بێته سه‌رتان. چونكه هه‌مووتان ڕۆڵه‌ی ڕووناكی و ڕۆڵه‌ی ڕۆژن. هی شه‌و و هی تاریكی نین. كه‌واته با وه‌ک خه‌ڵكی دیكه نه‌خه‌وین، به‌ڵكو با بێ‌دار و وریا بین. چونكه ئه‌وانه‌ی ده‌خه‌ون به شه‌و ده‌خه‌ون و ئه‌وانه‌ی سه‌رخۆش ده‌بن به شه‌و سه‌رخۆش ده‌بن. به‌ڵامئێمه‌ی هی ڕۆژ، با وریا بین و سپهری باوه‌ڕ و خۆشویستن بپۆشین و هیوای ڕزگاری وه‌ک كڵاوی ئاسنین له‌سه‌ر بكه‌ین.
یەکەم سالۆنیکی 4:5-8 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بەڵام ئێوە خوشکان، برایان، لە تاریکیدا نین تاکو ئەو ڕۆژە وەک دز لەناکاو بێتە سەرتان، چونکە هەمووتان ڕۆڵەی ڕووناکی و ڕۆژن. ڕۆڵەی شەو یان تاریکی نین. کەواتە ئێمە وەک خەڵکی دیکە ناخەوین، بەڵکو با ئێشک بگرین و وریابین، چونکە ئەوانەی دەخەون بە شەو دەخەون و ئەوانەی سەرخۆش دەبن بە شەو سەرخۆش دەبن. بەڵام ئێمەی ڕۆڵەی ڕۆژ با وریا بین و زرێی باوەڕ و خۆشەویستی لەبەر بکەین و هیوای ڕزگاری وەک کڵاوی ئاسنین لەسەر بکەین،