دووەم کۆرنسۆس 1:12-10
دووەم کۆرنسۆس 1:12-10 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
باش نیه شانازی بكه‌م، جا بۆ بینینی په‌روه‌ردگار و ئاشكراكراوی ئه‌و دێم. مرۆڤێک ده‌ناسم له مه‌سیحدا، پێش چوارده ساڵ بۆ ئاسمانی سێیه‌م ڕفێندرا، ئایا به له‌شه‌وه یاخود بێ له‌ش، نازانم، خودا ده‌زانێت. ده‌زانم ئه‌م مرۆڤه به له‌شه‌وه یاخود بێ له‌ش، نازانم، خودا ده‌زانێت بۆ به‌هه‌شت ڕفێندرا، قسه‌یه‌كی بیست كه ده‌رنابڕدرێت و مرۆڤ نابێت باسی بكات. به‌مه شانازی ده‌كه‌م، به‌ڵام شانازی به‌خۆم ناكه‌م، مه‌گه‌ر به لاوازییه‌كانم. چونكه ئه‌گه‌ر بمه‌وێت شانازی بكه‌م، گێل نابم، چونكه ڕه‌وا ده‌ڵێم، به‌ڵام خۆم ده‌پارێزم نه‌وه‌ک یه‌كێک وا له من بگات زیاتر له‌وه‌ی ده‌مبینن و لێم ده‌بیستن. نه‌وه‌ک به گه‌وره‌یی ئاشكرا كراوان لووتبه‌رز بم، له جه‌سته‌دا دڕكێكم بێ درا، فریشته‌ی شه‌یتان ئازارم ده‌دات، تاكو لووتبه‌رز نه‌بم. بۆ ئه‌مه سێ جار له په‌روه‌ردگار پاڕامه‌وه له كۆڵم بكاته‌وه، پێی فه‌رمووم: “به‌خششی منت به‌سه، چونكه هێزی من له لاوازی ته‌واو ده‌بێت”. بۆیه به‌وپه‌ڕی شادییه‌وه شانازی به لاوازیم ده‌كه‌م، تاكو هێزی مه‌سیح بێته سه‌رم. بۆیه له پێناوی مه‌سیحدا، به لاوازی و جنێودان و ناخۆشی و چه‌وسانه‌وه و ته‌نگانه دڵخۆش ده‌بم، چونكه هه‌ر كاتێ لاوازبم ئه‌وا به‌هێزم.
دووەم کۆرنسۆس 1:12-10 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
پێویستە بەردەوام بم لە شانازی‌کردن. هەرچەندە هیچ بەدەست ناهێنم، بەڵام بۆ بینینی یەزدان و ئاشکراکراوی ئەو دێم. مرۆڤێک دەناسم کە لەگەڵ مەسیحدا ببووە یەک، پێش چواردە ساڵ خودا بردی بۆ ئاسمانی سێیەم. جا بە جەستەوە یاخود بێ جەستە، نازانم، خودا دەزانێت. دەزانم ئەو مرۆڤە، بە جەستەوە یاخود بێ جەستە، نازانم، خودا دەزانێت، بۆ بەهەشت بردرا، قسەیەکی بیست کە دەرنابڕدرێت و مرۆڤ نابێت باسی بکات. شانازی بەو کەسەوە دەکەم، بەڵام شانازی بە خۆمەوە ناکەم، مەگەر بە لاوازییەکانم نەبێت، چونکە ئەگەر بمەوێت شانازی بکەم، گێل نابم، چونکە ڕاستی دەڵێم، بەڵام خۆم دەپارێزم نەوەک یەکێک وا لە من بگات زیاتر لەوەی دەمبینن و لێم دەبیستن. بۆ ئەوەی بە گەورەیی ئەو بینینانەی بۆم ئاشکرا کران لووتبەرز نەبم، لە جەستەدا دڕکێکم درایێ، وەک ئەوەی لەلایەن شەیتانەوە نێردرابێت تاکو ئازارم بدات، تاکو لووتبەرز نەبم. بۆ ئەمە سێ جار لە عیسای خاوەن شکۆ پاڕامەوە لە کۆڵم بکاتەوە، بەڵام پێی فەرمووم: «نیعمەتی منت بەسە، چونکە هێزی من لە لاوازی‌دا تەواو دەبێت.» بۆیە بەوپەڕی شادییەوە شانازی بە لاوازیمەوە دەکەم، تاکو هێزی مەسیح بێتە سەرم. بۆیە لە پێناوی مەسیحدا، بە لاوازی و سووکایەتی و ناخۆشی و چەوسانەوە و تەنگانە دڵخۆش دەبم، چونکە هەر کاتێک لاوازبم ئەوا بەهێزم.