دووەم کۆرنسۆس 7:12-12
دووەم کۆرنسۆس 7:12-12 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
نه‌وه‌ک به گه‌وره‌یی ئاشكرا كراوان لووتبه‌رز بم، له جه‌سته‌دا دڕكێكم بێ درا، فریشته‌ی شه‌یتان ئازارم ده‌دات، تاكو لووتبه‌رز نه‌بم. بۆ ئه‌مه سێ جار له په‌روه‌ردگار پاڕامه‌وه له كۆڵم بكاته‌وه، پێی فه‌رمووم: “به‌خششی منت به‌سه، چونكه هێزی من له لاوازی ته‌واو ده‌بێت”. بۆیه به‌وپه‌ڕی شادییه‌وه شانازی به لاوازیم ده‌كه‌م، تاكو هێزی مه‌سیح بێته سه‌رم. بۆیه له پێناوی مه‌سیحدا، به لاوازی و جنێودان و ناخۆشی و چه‌وسانه‌وه و ته‌نگانه دڵخۆش ده‌بم، چونكه هه‌ر كاتێ لاوازبم ئه‌وا به‌هێزم. بوومه گێل و شانازیم كرد، ئێوه ناچارتان كردم! چونكه ده‌بووایه له‌لایه‌ن ئێوه‌وه ستایش بكرێم، چونكه هیچم له په‌یامبه‌ره به‌رزه‌كان كه‌متر نییه، هه‌رچه‌نده هیچ نیم. به‌وپه‌ڕی دانبه‌خۆداگرتنه‌وه په‌رجوه‌كانی په‌یامبه‌ر له‌نێوانتاندا ئه‌نجام دراوه، به نیشانه و كاری سه‌یر و په‌رجو.
دووەم کۆرنسۆس 7:12-12 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بۆ ئەوەی بە گەورەیی ئەو بینینانەی بۆم ئاشکرا کران لووتبەرز نەبم، لە جەستەدا دڕکێکم درایێ، وەک ئەوەی لەلایەن شەیتانەوە نێردرابێت تاکو ئازارم بدات، تاکو لووتبەرز نەبم. بۆ ئەمە سێ جار لە عیسای خاوەن شکۆ پاڕامەوە لە کۆڵم بکاتەوە، بەڵام پێی فەرمووم: «نیعمەتی منت بەسە، چونکە هێزی من لە لاوازی‌دا تەواو دەبێت.» بۆیە بەوپەڕی شادییەوە شانازی بە لاوازیمەوە دەکەم، تاکو هێزی مەسیح بێتە سەرم. بۆیە لە پێناوی مەسیحدا، بە لاوازی و سووکایەتی و ناخۆشی و چەوسانەوە و تەنگانە دڵخۆش دەبم، چونکە هەر کاتێک لاوازبم ئەوا بەهێزم. بوومە گێل، بەڵام ئێوە ناچارتان کردم. دەبووایە ئێوە پێم‌دا هەڵبدەن، چونکە هیچم لە «نێردراوە بەرزەکان» کەمتر نییە، هەرچەندە هیچ نیم. بەوپەڕی دانبەخۆداگرتنەوە نیشانەکانی نێردراو لەنێوانتاندا ئەنجام درا، بە نیشانە و کاری مەزن و پەرجوو.