لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

دووەم کۆرنسۆس 12:2-17

دووەم کۆرنسۆس 12:2-17 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

كاتێ هاتمه‌ ترۆئۆس له‌ پێناوی ئینجیلی مه‌سیح و په‌روه‌ردگار ده‌رگایه‌كی بۆم كرده‌وه‌. گیانم پشووی نه‌دا، چونكه‌ تتوسی برام نه‌بینی. ئیتر ماڵئاواییم لێیان كرد و ده‌رچووم بۆ ماقیدۆنیا. به‌ڵام سوپاس بۆ خودا، ئه‌وه‌ی هه‌موو كاتێ له‌ كه‌ژاوه‌ی سه‌ركه‌وتن له‌ مه‌سیحدا ڕابه‌رایه‌تیمان ده‌كات، له‌ هه‌موو شوێنێک به‌هۆی ئێمه‌ بۆنی خۆشی ناسینه‌كه‌ی دیارده‌خات. چونكه‌ بۆنی خۆشی مه‌سیحین بۆ خودا، له‌نێوان ئه‌وانه‌ی ڕزگاریان ده‌بێت و له‌نێوان ئه‌وانه‌ی له‌ناوده‌چن. بۆ ئه‌وانه‌ بۆنی مه‌رگه‌ بۆ مه‌رگ، بۆ ئه‌وانی دیكه‌ بۆنی ژیانه‌ بۆ ژیان. ئایا كێ شیاوه‌ بۆ ئه‌م شتانه‌؟ ئێمه‌ وه‌ک زۆر كه‌س بازرگانی به‌ وشه‌ی خودا ناكه‌ین، به‌ڵكو به‌ دڵسۆزی له‌ خوداوه‌ و له‌به‌رده‌م خودا له‌ مه‌سیحدا ده‌دوێین.