لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

دووەم کۆرنسۆس 3:2-5 - Compare All Versions

دووەم کۆرنسۆس 3:2-5 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

بۆم نووسین، بۆ ئه‌وه‌ی كاتێ هاتم خه‌مبار نه‌بم له‌وانه‌ی پێویسته‌ پێیان شادبم. له‌ هه‌مووتان دڵنیام، كه‌وا شادی من هی هه‌مووتانه‌. چونكه‌ له‌ خه‌مێكی زۆر و دڵته‌نگییه‌وه‌ به‌ فرمێسكی زۆره‌وه‌ بۆم نووسین، نه‌ک خه‌مبار بن، به‌ڵكو تا بزانن خۆشویستنم بۆ ئێوه‌ چه‌ند قووڵه‌. به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌كێک بووه‌ هۆی خه‌مباری، ئه‌وا ته‌نها منی خه‌مبار نه‌كردووه‌، به‌ڵكو تا ڕاده‌یه‌ک هه‌مووتانی خه‌مبار كردووه‌، ئه‌گه‌ر زۆرم نه‌ووتبێت.

دووەم کۆرنسۆس 3:2-5 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

بۆم نووسین، بۆ ئەوەی کاتێک هاتم بەهۆی ئەوانەوە خەمبار نەبم کە پێویستە پێیان شادبم. لە هەمووتان دڵنیام، کە شادی من هی هەمووتانە. لە تەنگانەیەکی زۆر و دڵتەنگییەوە بە فرمێسکی زۆرەوە بۆم نووسین، نەوەک خەمبار بن، بەڵکو تاکو بزانن خۆشەویستیم بۆ ئێوە چەند قووڵە. بەڵام ئەگەر یەکێک بووەتە هۆی خەمباری، ئەوا تەنها منی خەمبار نەکردووە، بەڵکو هەتا ڕادەیەک هەمووتانی خەمبار کردووە، ئەگەر زیادەڕۆییم نەکردبێت.

هاوبەشی بکە
دووەم کۆرنسۆس 2 KSS