دووەم کۆرنسۆس 5:7-13
دووەم کۆرنسۆس 5:7-13 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
چونكه له‌وه‌ته‌ی هاتووینه‌ته ماقیدۆنیا، جه‌سته‌مان حه‌سانه‌وه‌ی نه‌بووه، به‌ڵكو له هه‌موو لایه‌ک هه‌راسان بووین. له ده‌ره‌وه ناكۆكی و له ناوه‌وه ترس. به‌ڵام خودا كه دڵنه‌وایی خاكساره‌كان ده‌كات، به هاتنی تتوس دڵنه‌وایی كردین، نه‌ک ته‌نها به هاتنی، به‌ڵكو به‌و دڵنه‌واییه‌ی له‌لایه‌ن ئێوه كراوه. بۆی گێڕاینه‌وه ده‌رباره‌ی په‌رۆشی و په‌ژاره و دڵگه‌رمیتان بۆ من، زیاتر دڵشاد بووم. جا ئه‌گه‌ر به په‌یامه‌كه خه‌مبارم كردبن، په‌شیمان نیم، هه‌رچه‌نده په‌شیمان بوومه‌وه، چونكه ده‌بینم په‌یامه‌كه بۆ ماوه‌یه‌ک خه‌مباری كردن. به‌ڵام ئێستا دڵشادم، نه‌ک كه له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێوه خه‌مبار بوون، به‌ڵكو چونكه خه‌مباریتان ئێوه‌ی بۆ تۆبه‌كردن برد. چونكه به‌گوێره‌ی ویستی خودا خه‌مبار بوون، تاكو به‌هۆی ئێمه‌وه هیچ زیانێک نه‌كه‌ن. چونكه خه‌مباری به‌گوێره‌ی ویستی خودا، تۆبه‌كردنی به‌ره‌و ڕزگاری تێدایه و بێ په‌شیمانییه، به‌ڵام خه‌مباریی جیهان مه‌رگی تێدایه. كه‌واته سه‌یر بكه‌ن خه‌مباری به‌گوێره‌ی ویستی خودا چه‌ندی له ئێوه‌دا به‌رهه‌م هێناوه: چ تێكۆشانێک، چ ناڕه‌زاییه‌ک، چ تووڕه‌ییه‌ک، چ ترسێک، چ تامه‌زرۆییه‌ک، چ دڵگه‌رمییه‌ک، چ تۆڵه‌یه‌ک. له هه‌موو شتێك‌دا خۆتان سه‌لماند كه بێ‌تاوانن له‌و باسه‌دا. كه‌واته ئه‌گه‌ر بۆم نووسیون، له پێناوی تاوانبار یاخود تاوان لێكراو نییه، به‌ڵكو تاكو تێكۆشانمان بۆ ئێوه له‌به‌رده‌م خودا بۆتان ده‌ربكه‌وێت، بۆیه دڵنه‌وایی كراین. به‌ڵام له‌سه‌ر دڵنه‌واییه‌كه، به‌هۆی دڵخۆشی تتوس زۆر زیاتر دڵخۆش بووین، چونكه ڕووحی به هه‌مووتان حه‌سایه‌وه.
دووەم کۆرنسۆس 5:7-13 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ڕاستە، لەو کاتەوەی هاتووینەتە مەکدۆنیا، جەستەمان حەسانەوەی نەبووە، بەڵکو لە هەموو لایەکەوە هەراسان کراوین، لە دەرەوە ناکۆکی و لە ناوەوە ترس. بەڵام خودا کە دڵنەوایی ماتومەلوولەکان دەکات، بە هاتنی تیتۆس دڵنەوایی کردین، نەک تەنها بە هاتنی، بەڵکو بەو دڵنەواییەی لەلایەن ئێوەوە کراوە. زیاتر دڵشاد بووم کاتێک کە تیتۆس باسی پەرۆشی و پەژارە و دڵگەرمی ئێوەی بۆ من کرد. جا ئەگەر بە نامەکە خەمبارم کردبن، پەشیمان نیم، هەرچەندە پەشیمان بوومەوە، چونکە دەبینم نامەکە بۆ ماوەیەک خەمباری کردن. بەڵام ئێستا دڵشادم، نەک لەبەر ئەوەی خەمبار بوون، بەڵکو لەبەر ئەوەی خەمباریتان ئێوەی بۆ تۆبەکردن برد. بێگومان بەگوێرەی ویستی خودا خەمبار بوون، تاکو بەهۆی ئێمەوە هیچ زیانێک نەکەن، چونکە ئەو خەمبارییەی لە خوداوەیە، دەبێتە هۆی تۆبەکردن، ئەمەش ئەنجامەکەی ڕزگارییە و کەس لێی پەشیمان نابێتەوە، بەڵام ئەو خەمبارییەی لە جیهانەوەیە دەبێتە هۆی مردن. کەواتە سەیر بکەن خەمباری بەگوێرەی ویستی خودا چەندی لە ئێوەدا بەرهەم هێناوە: چ پەرۆشییەک، چ پاکانەیەک، چ تووڕەییەک، چ ترسێک، چ تامەزرۆییەک، چ دڵگەرمییەک، چ حەزێک بۆ دادپەروەری! لە هەموو شتێکدا خۆتان سەلماند کە بێ‌تاوانن لەو باسەدا. کەواتە ئەگەر بۆم نووسیون، لە پێناوی تاوانبار یاخود تاوان لێکراو نییە، بەڵکو بۆ ئەوەی لەبەردەم خودا ببینن کە ئێوە چەند پەرۆشی ئێمەن، بۆیە دڵنەوایی کراین. بەڵام لەسەر دڵنەواییەکە، بەهۆی دڵخۆشی تیتۆس زۆر زیاتر دڵخۆش بووین، چونکە گیانی بە هەمووتان حەسایەوە.