دووەم کۆرنسۆس 9:7-11
دووەم کۆرنسۆس 9:7-11 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به‌ڵام ئێستا دڵشادم، نه‌ک كه له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێوه خه‌مبار بوون، به‌ڵكو چونكه خه‌مباریتان ئێوه‌ی بۆ تۆبه‌كردن برد. چونكه به‌گوێره‌ی ویستی خودا خه‌مبار بوون، تاكو به‌هۆی ئێمه‌وه هیچ زیانێک نه‌كه‌ن. چونكه خه‌مباری به‌گوێره‌ی ویستی خودا، تۆبه‌كردنی به‌ره‌و ڕزگاری تێدایه و بێ په‌شیمانییه، به‌ڵام خه‌مباریی جیهان مه‌رگی تێدایه. كه‌واته سه‌یر بكه‌ن خه‌مباری به‌گوێره‌ی ویستی خودا چه‌ندی له ئێوه‌دا به‌رهه‌م هێناوه: چ تێكۆشانێک، چ ناڕه‌زاییه‌ک، چ تووڕه‌ییه‌ک، چ ترسێک، چ تامه‌زرۆییه‌ک، چ دڵگه‌رمییه‌ک، چ تۆڵه‌یه‌ک. له هه‌موو شتێك‌دا خۆتان سه‌لماند كه بێ‌تاوانن له‌و باسه‌دا.
دووەم کۆرنسۆس 9:7-11 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بەڵام ئێستا دڵشادم، نەک لەبەر ئەوەی خەمبار بوون، بەڵکو لەبەر ئەوەی خەمباریتان ئێوەی بۆ تۆبەکردن برد. بێگومان بەگوێرەی ویستی خودا خەمبار بوون، تاکو بەهۆی ئێمەوە هیچ زیانێک نەکەن، چونکە ئەو خەمبارییەی لە خوداوەیە، دەبێتە هۆی تۆبەکردن، ئەمەش ئەنجامەکەی ڕزگارییە و کەس لێی پەشیمان نابێتەوە، بەڵام ئەو خەمبارییەی لە جیهانەوەیە دەبێتە هۆی مردن. کەواتە سەیر بکەن خەمباری بەگوێرەی ویستی خودا چەندی لە ئێوەدا بەرهەم هێناوە: چ پەرۆشییەک، چ پاکانەیەک، چ تووڕەییەک، چ ترسێک، چ تامەزرۆییەک، چ دڵگەرمییەک، چ حەزێک بۆ دادپەروەری! لە هەموو شتێکدا خۆتان سەلماند کە بێ‌تاوانن لەو باسەدا.