لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

دووەم کۆرنسۆس 10:8-15

دووەم کۆرنسۆس 10:8-15 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

له‌مه‌شدا بۆچوونێک ده‌ده‌م، چونكه‌ ئه‌مه‌ سوودمه‌نده‌ بۆتان. ئێوه‌ پار ده‌ستتان پێكرد ببه‌خشن، نه‌ک ته‌نها ئه‌مه‌تان كردووه‌، به‌ڵكو خواستوشتانه‌. به‌ڵام ئێستا كاره‌كه‌ش ته‌واو بكه‌ن، هه‌روه‌ک چالاكی بۆ خواست بوو، ئاوا ته‌واوكردنیش به‌ خواستی خۆتانه‌. چونكه‌ ئه‌گه‌ر چالاكی هه‌بێت، به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی یه‌كێک هه‌یه‌تی په‌سه‌نده‌، نه‌ک به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی نییه‌تی. مه‌به‌ستم ئه‌وه‌ نییه‌ خه‌ڵكی دیكه‌ بحه‌سێنه‌وه‌ و فشارم له‌سه‌ر ئێوه‌ بێت، به‌ڵكو به‌ یه‌كسانی. له‌ كاتی ئێستادا با لێڕژانتان بۆ نه‌بوونییان بێت، بۆ ئه‌وه‌ی لێڕژانیان بۆ نه‌بوونیتان بێت، ئینجا ببێته‌ یه‌كسانی. وه‌ک نووسراوه‌: “ئه‌وه‌ی زۆری كۆ كرده‌وه‌ لێی نه‌ماوه‌، ئه‌وه‌ش كه‌می كۆ كرده‌وه‌ كه‌متر نه‌بوو”.