لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

دووه‌م قۆرنتێ 8

8
1 برایان، حه‌زده‌كه‌ین به‌خششی خودا بزانن كه‌ دراوه‌ته‌ وارگه‌كانی ماقیدۆنیا. 2 له‌ ئه‌زموونی توندی ته‌نگانه‌ خۆشییان لێ ڕژا و هه‌ژاری سه‌ختیان لێ ڕژایه‌وه‌ بۆ دڵفراونی ده‌وڵه‌مه‌ندییان. 3 گه‌واهیی ده‌ده‌م كه‌ له‌ خۆیانه‌وه‌ به‌گوێره‌ی توانا و له‌ سه‌رووی توانا به‌خشییان. 4 لێمان پاڕانه‌وه‌ و زۆر تكایان كرد تاكو به‌خشش و به‌شداربوون له‌ ڕاژه‌ی پارساكان وه‌ربگرین. 5 نه‌ک وه‌ک ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕێمان ده‌كرد، به‌ڵكو یه‌كه‌مجار خۆیان دایه‌ په‌روه‌ردگار ئینجا ئێمه‌، به‌ خواستی خودا، 6 تاكو تكامان له‌ تتوس كرد كه‌ ئه‌م به‌خششه‌ی له‌لاتان ده‌ستی پێكردووه‌ ته‌واوی بكات. 7 به‌ڵام وه‌ک له‌ هه‌موو شتێک زیاد ده‌كه‌ن: له‌ باوه‌ڕ، له‌ قسه‌كردن، له‌ زانین، له‌ هه‌موو كۆششێک، له‌ خۆشویستنتان بۆ ئێمه‌، ئاوا له‌م به‌خششه‌ش زیاد بكه‌ن. 8 وه‌ک فه‌رمان نادوێم، به‌ڵكو سه‌رڕاستیی خۆشویستنتان به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ كۆششی كه‌سانی دیكه‌ تاقی ده‌كه‌مه‌وه‌. 9 چونكه‌ به‌خششی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان ده‌زانن، هه‌رچه‌نده‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌، له‌ پێناوی ئێوه‌دا بووه‌ هه‌ژار، تا ئێوه‌ به‌ هه‌ژاری ئه‌و ده‌وڵه‌مه‌ند بن. 10 له‌مه‌شدا بۆچوونێک ده‌ده‌م، چونكه‌ ئه‌مه‌ سوودمه‌نده‌ بۆتان. ئێوه‌ پار ده‌ستتان پێكرد ببه‌خشن، نه‌ک ته‌نها ئه‌مه‌تان كردووه‌، به‌ڵكو خواستوشتانه‌. 11 به‌ڵام ئێستا كاره‌كه‌ش ته‌واو بكه‌ن، هه‌روه‌ک چالاكی بۆ خواست بوو، ئاوا ته‌واوكردنیش به‌ خواستی خۆتانه‌. 12 چونكه‌ ئه‌گه‌ر چالاكی هه‌بێت، به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی یه‌كێک هه‌یه‌تی په‌سه‌نده‌، نه‌ک به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی نییه‌تی. 13 مه‌به‌ستم ئه‌وه‌ نییه‌ خه‌ڵكی دیكه‌ بحه‌سێنه‌وه‌ و فشارم له‌سه‌ر ئێوه‌ بێت، 14 به‌ڵكو به‌ یه‌كسانی. له‌ كاتی ئێستادا با لێڕژانتان بۆ نه‌بوونییان بێت، بۆ ئه‌وه‌ی لێڕژانیان بۆ نه‌بوونیتان بێت، ئینجا ببێته‌ یه‌كسانی. 15 وه‌ک نووسراوه‌: “ئه‌وه‌ی زۆری كۆ كرده‌وه‌ لێی نه‌ماوه‌، ئه‌وه‌ش كه‌می كۆ كرده‌وه‌ كه‌متر نه‌بوو”.
16 به‌ڵام سوپاس بۆ خودا كه‌ هه‌مان كۆششی خسته‌ دڵی تتوس بۆ ئێوه‌. 17 چونكه‌ داواكارییه‌كه‌ی په‌سه‌ند كرد، به‌ كۆششی زیاتر، له‌لای خۆیه‌وه‌ بۆ لاتان گه‌ڕایه‌وه‌. 18 برایه‌كمان له‌گه‌ڵیدا نارد كه‌ له‌ ڕاژه‌كرنیدا بۆ ئینجیل هه‌موو وارگه‌كان ستایشی ده‌كه‌ن. 19 نه‌ک ته‌نها ئه‌وه‌، به‌ڵكو له‌لایه‌ن وارگه‌كانه‌وه‌ بۆ هاوڕێیه‌تیمان هه‌ڵبژێردراوه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌خششه‌ی له‌لایه‌ن ئێمه‌وه‌ ڕاژه‌ ده‌كرێت بۆ شكۆی خودی په‌روه‌ردگار و بۆ چالاكیتان. 20 خۆمان له‌مه‌ ده‌پارێزین، نه‌وه‌ک كه‌سێک له‌ گه‌وره‌یی ئه‌م ڕاژه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن ئێمه‌وه‌یه‌ گله‌ییمان لێ بكات. 21 چونكه‌ به‌ نیازی چاكه‌ین، نه‌ک ته‌نها له‌به‌رده‌م په‌روه‌ردگار، به‌ڵكو له‌به‌رده‌م خه‌ڵكیش. 22 له‌گه‌ڵ ئه‌واندا برایه‌كمان نارد، كه‌ زۆر جار له‌ زۆر شت تاقیمان كرده‌وه‌ چالاک بوو، ئێستاش به‌و دڵنیاییه‌ زۆره‌ی له‌ ئێوه‌ی هه‌یه‌ زۆر چالاكتره‌. 23 ده‌رباره‌ی تتوس، ئه‌و هاوبه‌ش و هاوكارمه‌ له‌پێناوی ئێوه‌، به‌ڵام ئه‌م برایانه‌ په‌یامبه‌ری وارگه‌كان و شكۆمه‌ندی مه‌سیحن. 24 بۆیه‌ به‌ڵگه‌ی خۆشویستنی خۆتان و هۆی شانازیمان به‌ ئێوه‌، له‌به‌رده‌م وارگه‌كان بۆیان ده‌ربخه‌ن.

دیاریکراوەکانی ئێستا:

دووه‌م قۆرنتێ 8: PNTZS

بەرچاوکردن

هاوبەشی بکە

لەبەرگرتنەوە

None

دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە