دووه‌م قۆرنتێ 9
9
1 سه‌باره‌ت به ڕاژه بۆ پارسا‌كان، پێویست نییه بۆتان بنووسم، 2 چونكه چالاكیتان ده‌زانم و له‌لای ماقیدۆنییه‌كان شانازیم پێكردووه، كه‌وا له پاره‌وه ئه‌خائیه ئاماده‌یه و دڵگه‌رمیتان زۆر كه‌سی جۆش دا. 3 به‌ڵام برایانم نارد، نه‌وه‌ک له‌م باره‌یه‌وه شانازیمان پێتان پووچه‌ڵ بێته‌وه، تاكو وه‌ک وتم ئاماده‌بن، 4 بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر هه‌ندێک له ماقیدۆنییه‌كان له‌گه‌ڵم هاتن و ئێوه‌یان به نائاماده‌ییه‌وه بینی، ئێمه شه‌رمه‌زار نه‌بین چونكه شانازیمان پێتان هه‌بوو. 5 بۆیه به پێویستم زانی له برایان بپاڕێمه‌وه، تاكو پێشڕه‌وی بكه‌ن بۆ لاتان و زوو ئه‌و به‌خشینه‌تان ڕێک بخه‌ن كه پێشتر به‌ڵێنتان داوه، تاكو وه‌ک به‌خشینی داڕشت بێت، نه‌ک ڕه‌زیلی. 6 ئه‌مه‌ش بزانن. ئه‌وه‌ی كه‌م بچێنێت كه‌م ده‌دروێته‌وه، ئه‌وه‌ی به داڕشت بچێنێ به داڕشت ده‌دروێته‌وه. 7 با هه‌ریه‌كه ئه‌وه‌نده‌ی له‌سه‌ر دڵیه‌تی بیدات، نه‌ک به دڵته‌نگی و ناچاری، چونكه به‌خشه‌ری دڵخۆش خودا خۆشیده‌وێت. 8 خودا‌ش ده‌توانێت هه‌موو به‌خششێكتان بۆ زیاد بكات، تاكو هه‌موو كاتێ له هه‌موو شتێک به‌ستان بێت، له هه‌موو كردارێكی باش زیادبن. 9 وه‌ک نووسراوه: {به دڵفراوانییه‌وه به هه‌ژاران ده‌به‌خشێته‌وه، بێتاوانییه‌كه‌ی تا جاویدانی ده‌مێنێته‌وه}. 10 جا ئه‌وه‌ی تۆ‌و بۆ تۆوده‌ر و نان بۆ خۆراک دابین ده‌كات، تۆوتان دابین ده‌كات و چه‌ندباره‌ی ده‌كات و به‌رهه‌می خوداناسیتان زیاد ده‌كات. 11 له هه‌موو شتێک ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بن، به هه‌موو ده‌ستفراوانییه‌ک كه به‌هۆی ئێمه سوپاسی خودای لێ ده‌كه‌وێته‌وه. 12 چونكه كردنی ئه‌م ڕاژه‌یه ته‌نها پێویستی پارسا‌كان پڕ ناكاته‌وه، به‌ڵكو سوپاسكردنی زۆر بۆ خودا زیاد ده‌كات. 13 به ئه‌زموونی ئه‌م ڕاژه‌یه، خودا شكۆدار ده‌كه‌ن له‌سه‌ر گوێڕایه‌ڵی دانپیانانتان به ئینجیلی مه‌سیح و ده‌ستفراوانی دابه‌شكردنتان بۆیان و بۆ هه‌مووان. 14 هه‌روه‌ها له پاڕانه‌وه‌یان بۆ ئێوه، تامه‌زرۆی ئێوه‌ن له‌به‌ر ئه‌و به‌خششه له ڕاده‌به‌ده‌ره‌ی خودا كه پێتان دراوه. 15 سوپاس بۆ خودا له پێناوی ئه‌م به‌خشینه‌ی كه به ده‌م باس ناكرێت.
دیاریکراوەکانی ئێستا:
دووه‌م قۆرنتێ 9: PNTZS
بەرچاوکردن
هاوبەشی بکە
لەبەرگرتنەوە
![None](/_next/image?url=https%3A%2F%2Fimageproxy.youversionapistaging.com%2F58%2Fhttps%3A%2F%2Fweb-assets.youversion.com%2Fapp-icons%2Fckb.png&w=128&q=75)
دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧