دووەم کۆرنسۆس 1:9-15
دووەم کۆرنسۆس 1:9-15 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
سه‌باره‌ت به ڕاژه بۆ پارسا‌كان، پێویست نییه بۆتان بنووسم، چونكه چالاكیتان ده‌زانم و له‌لای ماقیدۆنییه‌كان شانازیم پێكردووه، كه‌وا له پاره‌وه ئه‌خائیه ئاماده‌یه و دڵگه‌رمیتان زۆر كه‌سی جۆش دا. به‌ڵام برایانم نارد، نه‌وه‌ک له‌م باره‌یه‌وه شانازیمان پێتان پووچه‌ڵ بێته‌وه، تاكو وه‌ک وتم ئاماده‌بن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر هه‌ندێک له ماقیدۆنییه‌كان له‌گه‌ڵم هاتن و ئێوه‌یان به نائاماده‌ییه‌وه بینی، ئێمه شه‌رمه‌زار نه‌بین چونكه شانازیمان پێتان هه‌بوو. بۆیه به پێویستم زانی له برایان بپاڕێمه‌وه، تاكو پێشڕه‌وی بكه‌ن بۆ لاتان و زوو ئه‌و به‌خشینه‌تان ڕێک بخه‌ن كه پێشتر به‌ڵێنتان داوه، تاكو وه‌ک به‌خشینی داڕشت بێت، نه‌ک ڕه‌زیلی. ئه‌مه‌ش بزانن. ئه‌وه‌ی كه‌م بچێنێت كه‌م ده‌دروێته‌وه، ئه‌وه‌ی به داڕشت بچێنێ به داڕشت ده‌دروێته‌وه. با هه‌ریه‌كه ئه‌وه‌نده‌ی له‌سه‌ر دڵیه‌تی بیدات، نه‌ک به دڵته‌نگی و ناچاری، چونكه به‌خشه‌ری دڵخۆش خودا خۆشیده‌وێت. خودا‌ش ده‌توانێت هه‌موو به‌خششێكتان بۆ زیاد بكات، تاكو هه‌موو كاتێ له هه‌موو شتێک به‌ستان بێت، له هه‌موو كردارێكی باش زیادبن. وه‌ک نووسراوه: {به دڵفراوانییه‌وه به هه‌ژاران ده‌به‌خشێته‌وه، بێتاوانییه‌كه‌ی تا جاویدانی ده‌مێنێته‌وه} . جا ئه‌وه‌ی تۆ‌و بۆ تۆوده‌ر و نان بۆ خۆراک دابین ده‌كات، تۆوتان دابین ده‌كات و چه‌ندباره‌ی ده‌كات و به‌رهه‌می خوداناسیتان زیاد ده‌كات. له هه‌موو شتێک ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بن، به هه‌موو ده‌ستفراوانییه‌ک كه به‌هۆی ئێمه سوپاسی خودای لێ ده‌كه‌وێته‌وه. چونكه كردنی ئه‌م ڕاژه‌یه ته‌نها پێویستی پارسا‌كان پڕ ناكاته‌وه، به‌ڵكو سوپاسكردنی زۆر بۆ خودا زیاد ده‌كات. به ئه‌زموونی ئه‌م ڕاژه‌یه، خودا شكۆدار ده‌كه‌ن له‌سه‌ر گوێڕایه‌ڵی دانپیانانتان به ئینجیلی مه‌سیح و ده‌ستفراوانی دابه‌شكردنتان بۆیان و بۆ هه‌مووان. هه‌روه‌ها له پاڕانه‌وه‌یان بۆ ئێوه، تامه‌زرۆی ئێوه‌ن له‌به‌ر ئه‌و به‌خششه له ڕاده‌به‌ده‌ره‌ی خودا كه پێتان دراوه. سوپاس بۆ خودا له پێناوی ئه‌م به‌خشینه‌ی كه به ده‌م باس ناكرێت.
دووەم کۆرنسۆس 1:9-15 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
سەبارەت بە خزمەتکردنی گەلی پیرۆزی خودا، پێویست ناکات بۆتان بنووسم، چونکە پەرۆشیتان دەزانم و لەلای مەکدۆنییەکان شانازیم پێوە کردووە، کەوا ئێوە لە ئەخایا لە پارەوە ئامادەبوون و دڵگەرمیتان زۆربەیانی جۆش‌دا. بەڵام برایان دەنێرم، نەوەک شانازیکردنمان پێتانەوە بەفیڕۆ بڕوات، تاکو ئامادەبن هەروەک گوتم، چونکە ئەگەر هەندێک لە مەکدۆنییەکان لەگەڵم بێن و ببینن کە ئێوە هێشتا ئامادە نین، ئەوا ئێمە شەرمەزار دەبین بەهۆی ئەو متمانەیەی بە ئێوەمان هەبوو، ئیتر با باسی ئەوەش نەکەم کە ئێوە چەندە شەرمەزار دەبن. بۆیە بە پێویستم زانی لە برایان بپاڕێمەوە، تاکو پێشڕەوی بکەن بۆ لاتان و زوو ئەو بەخشینەتان ڕێکبخەن کە پێشتر بەڵێنتان دابوو، تاکو وەک بەخشینێکی لە دڵفراوانییەوە بێت، نەک لە ناچارییەوە بێت. ئەمەش بزانن: «ئەوەی کەم بچێنێت کەم دەدروێتەوە، ئەوەی بە دڵفراوانی بچێنێ بە دڵفراوانی دەدروێتەوە.» با هەریەکە ئەوەندەی لەسەر دڵیەتی بیدات، نەک بە دڵتەنگی و ناچاری، چونکە ئەوەی بە دڵخۆشییەوە ببەخشێت خودا خۆشی دەوێت. خودا‌ش دەتوانێت هەموو نیعمەتێکتان بەسەردا بڕژێنێت، تاوەکو ئێوە هەمیشە هەموو ئەو شتانەتان هەبێت کە پێویستتانە، بۆ ئەوەی لە هەموو کارێکی باش‌دا سەرڕێژ بن. وەک نووسراوە: ﴿بە دڵفراوانییەوە بە هەژارانی بەخشیوە، ڕاستودروستییەکەی هەتاهەتایە چەسپاوە.﴾ جا ئەو خودایەی تۆ‌و بۆ جوتیار و نان بۆ خۆراک دابین دەکات، تۆوتان بۆ دابین دەکات و چەند هێندەی دەکات و بەرهەمی ڕاستودروستیتان زیاد دەکات. لە هەموو شتێکدا دەوڵەمەند دەبن تاکو هەموو کاتێک دڵفراوان بن، دڵفراوانییەکەتان لە ڕێگەی ئێمەوە سوپاسی خودای لێدەکەوێتەوە. ئەم خزمەتەی ئێوە دەیکەن، تەنها پێداویستییەکانی گەلی پیرۆزی خودا پڕ ناکاتەوە، بەڵکو وا دەکات کە زۆر کەس سوپاسی خودا بکەن. لە ڕێگەی ئەو خزمەتەوە کە دەیکەن ئێوە خۆتان سەلماندووە، شکۆمەندی خودا دەردەخەن بە گوێڕایەڵی و دانپێدانانتان بە پەیامی ئینجیلی مەسیح، هەروەها دڵفراوانیتان لە بەشداریتان لەگەڵ ئەوان و هەموو لایەک. هەروەها لە پاڕانەوەیان بۆ ئێوە، تامەزرۆی بینینی ئێوەن لەبەر ئەو نیعمەتە لە ڕادەبەدەرەی خودا کە پێتان دراوە. سوپاس بۆ خودا لە پێناوی ئەم بەخشینەی کە بە دەم باس ناکرێت.