دووەم پەترۆس 12:1-19
دووەم پەترۆس 12:1-19 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
بۆیه هه‌میشه ئه‌م شتانه‌تان به یاد ده‌هێنمه‌وه، هه‌رچه‌نده له‌و ڕه‌وایه‌ی ئێستادا ده‌زانن و جێگیرن. به‌ڵام به ڕه‌وای ده‌زانم، تاكو له‌م خانووه‌دابم، به وریاكردنه‌وه وه‌بیرتان بهێنمه‌وه، چونكه ده‌زانم داكه‌ندنی ئه‌م خانووه نزیكبۆته‌وه، وه‌ک په‌روه‌ردگارمان ئیشۆعی مه‌سیح بۆی ده‌رخستم. هه‌روه‌ها تێده‌كۆشم تاكو دوای ده‌رچوونم هه‌رده‌م ئه‌م شتانه‌تان وه‌بیربێته‌وه. چونكه ئێمه دوای ئه‌فسانه‌یه‌كی دروستكراو نه‌كه‌وتووینه، هاتنی په‌روه‌ردگارمان ئیشۆعی مه‌سیح و هێزه‌كه‌یمان پێ ناساندن، به‌ڵكو گه‌واهیده‌ری مه‌زنتایه‌تیی ئه‌وین. چونكه كاتێ ڕێز و شكۆی له خودای باوک وه‌رگرت، ده‌نگێكی ئاوا له شكۆداری پایه به‌رزه‌وه بۆی هات: “ئه‌مه‌یه ڕۆڵه‌ی خۆشه‌ویستم، ئه‌وه‌ی پێی دڵشادم”. ئێمه‌ش ئه‌م ده‌نگه‌مان بیست كه له ئاسمانه‌وه هات، كاتێ له شاخی پارسا له‌گه‌ڵی بووین. وشه‌ی پێغه‌مبه‌رانیشمان هه‌یه و جێگیره، كه چاک ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر ئاگاداری بن، وه‌ک بۆ چرایه‌كی ڕووناک له شوێنێكی تاریک، تاكو ڕۆژ هه‌ڵدێت و هه‌ساره‌ی به‌یان له دڵتان‌دا هه‌ڵدێت.
دووەم پەترۆس 12:1-19 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
لەبەر ئەوە بەردەوام دەمەوێ ئەم شتانەتان بەبیر بهێنمەوە، هەرچەندە دەیانزانن و لەو ڕاستییەی ئێستادا چەسپاون. باوەڕم وایە هەتا لەم جەستەیەدا بم، ئەرکی خۆمە بەبیرتان بهێنمەوە، چونکە دەزانم بە زوویی ئەم جیهانە بەجێدەهێڵم، هەروەک چۆن عیسای مەسیحی پەروەردگارمان بۆی دەرخستم. هەروەها تێدەکۆشم تاکو دوای دەرچوونم هەردەم ئەم شتانەتان وەبیربێتەوە. کاتێک هاتنی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان و هێزەکەیمان پێ ناساندن، ئێمە بەدوای کۆمەڵە ئەفسانەیەکی زیرەکانەی هەڵبەستراو نەکەوتبووین، بەڵکو شایەتحاڵی پایەبەرزییەتی ئەو بووین. ڕێز و شکۆی لە خودای باوک وەرگرت کاتێک ئەم دەنگەی لە شکۆداری پایەبەرزەوە بۆ هات: «ئەمەیە کوڕی خۆشەویستم، ئەوەی زۆر پێی دڵشادم.» ئێمەش گوێمان لەم دەنگە بوو کە لە ئاسمانەوە هات، کاتێک لە شاخی پیرۆز لەگەڵی بووین. هەروەها پەیامی پێغەمبەرانمان هەیە کە بە تەواوی پشتی پێ دەبەسترێت، چاک دەکەن کە گرنگی پێ بدەن، هەروەک چۆن گرنگی بەو چرایە دەدەن کە لە شوێنێکی تاریک‌دا دەدرەوشێتەوە هەتا ئەو کاتەی ڕۆژ دەبێتەوە و ئەستێرەی بەیان لە دڵتان‌دا هەڵدێت.